زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه كه ناتوانن متمانه‌یان به خۆیان هه‌بێت و خۆیان خۆشبوێت، ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گومانكردن و نه‌ناسینی خۆیان.
حه‌وت ڕێگه‌ی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت و خۆتت خۆشبوێت:
_ هه‌وڵ مه‌ده باشترین بیت.
هه‌موو مرۆڤێك حه‌ز ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بێت و باشترین ژیانی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌میشه هه‌وڵ بۆ باشترین بده‌یت و به‌ده‌ستی نه‌هێنیت، ئه‌وا كه‌سێكی شكستخواردووت لێ ده‌رده‌چێت و بێ ئوێد ده‌بیت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره هه‌وڵ بۆ ئه‌و شتانه بده‌یت كه باشن، واته نه خراپ بێت نه باشترین.
_ شێوه‌ی خۆتت به دڵ بێت.
كاتێك خۆت له ئاوێنه ده‌بینیت، ڕه‌خنه له گه‌وره‌یی لووتت، شێوه‌ی قژت و ئه‌م شتانه مه‌گره و مه‌یكه به هۆكارێك بۆ خه‌مۆكی با هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌یت، هه‌میشه بیر له‌وه بكه‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌نگییه‌ك له جه‌سته‌تدا هه‌بێت، بێگومان به شتێكی تر تیاتدا قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌دوایدا بگه‌ڕێ و به‌رده‌وام شته جوان و باشه‌كانی خۆت ببینه.
_ ڕاستگۆ به.
خۆت مه‌خه ئه‌و ئاسته‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ده‌یانه‌وێت، هه‌میشه له‌و پێگه‌یه بمێنه‌وه كه ده‌ته‌وێت خۆت بیت، چونكه هه‌تا له هه‌وڵی ڕازیكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌تدا بیت، زیاتر خۆت لێ بزر ده‌بێت و شكست دێنیت، ئه‌و ماسكه‌ی سه‌رت دانێ و ئه‌وان به ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ت بناسێنه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانت به ته‌واوی موڵكی خۆت بن.
_ شه‌رم مه‌كه.
هه‌موو شتێك له ژیانتدا تاقی بكه‌وه كه ده‌زانیت زیان به كه‌سایه‌تی و جه‌سته‌ت ناگه‌یه‌نێت، پێویست ناكا له خۆڕا ته‌ریق بیته‌وه و شه‌رم له شتێك بكه‌یت كه بۆ ته‌واوی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت گونجاوه، تۆش ده‌توانی له‌وان باشتر بیت، شه‌رمكردن و ترس با ڕێگه له سه‌ركه‌وتنه‌كانت نه‌گرن.
_ لێهاتوو به.
به‌و ئاواته‌ی له ناخت‌دا هه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنه، مه‌رج نییه له‌و چوارچێوه‌یه بمێنیته‌وه كه ئه‌وانه‌ی چوارده‌ورت بۆیان هه‌ڵبژاردوویت، ئه‌وه بكه كه به گونجاوی ده‌زانیت، چونكه تاكه شوێن كه ده‌توانیت خۆتی لێ بدۆزیته‌وه خه‌ون و ئاواته‌كانته، بیانكه به ڕاستی و به‌ده‌ستیان بهێنه.
_ پۆزێتیڤ به.
هه‌میشه شته‌كان به ڕووه باش و ئه‌رێنییه‌كه‌یه‌وه ببینه، قه‌ت وا هه‌ست مه‌كه كاتێك كه‌سێك قسه یان ڕه‌فتارێكی جیاوازت به‌رانبه‌ر ده‌كات، مه‌به‌ستی تۆیه و ده‌یه‌وێت توڕه‌ت بكات، هه‌میشه خۆت له‌و هه‌ستانه به‌دوور بگره و هیچ گرنگییه‌ك به ڕه‌فتاره نه‌رێنییه‌كانی ده‌ورت مه‌ده.
_ هێزی تۆ له ناوه‌وه‌ت دایه.
له‌وانه‌یه خواردن نه‌زانی دروستكه‌یت، به‌ڵام زۆر به باشی ده‌توانیت تامه خۆشترینه‌كان بناسیته‌وه، له‌وانه‌یه نه‌توانیت ڕێگه‌ی شوێنه‌كان بناسیته‌وه، به‌ڵام زۆر به باشی توانای هه‌ڵبژاردنی خۆشترین شوێنه‌كانت هه‌یه، هه‌رگیز نه‌زانینه‌كانت به شكست دامه‌نێ، له به‌رنبه‌ر هه‌ر نه‌زانینێكتدا زانیارییه‌ك ببه‌خشه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆت و ده‌وروبه‌ریشت بسه‌لمێنیت كه چه‌نده لێهاتوو و به‌نرخیت.
_ تۆ جوانیت و تاكی له دنیادا.
زیپكه‌ی ده‌موچاو، قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ت، چرچی پێستت، ده‌نگه گڕه‌كه‌ت و قژه ئاڵۆسكاوه‌كه‌ت هیچیان ناتوانن ببنه ڕێگر له ده‌ركه‌وتنی جوانییه‌كه‌ت، چونكه خۆشه‌ویستی و بیركردنه‌وه‌ت له خۆت تاكه هۆكاره وا له خه‌ڵك بكات به جوانی بتبینن، له‌به‌ر ئه‌وه به جوانترین و باشترین شێوه خۆت ببینه، تا هه‌ر به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكرێت.