بەڤیدیۆ: لە كەركووك شەڕە تەقەیە

:: PM:07:52:20/03/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگری كردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و فرقەی ئاڵتوونی عێراق گەنجانی كەركووك لەگەڵ ئەو هێزە داگیركارە ڕووبەڕوو بوونەوە تاوەكو ئێستە ژمارەیەك بریندار هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئادار/ مارس، سەرچاوەیەك لە كەركووك تایبەت بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، گەنجانی كەركووك بەهۆی ئەو ڕێگرییانەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كردوویان لە كردنەوەی ئاگری نەورۆز و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەسەر شانی گەنجاوە شەڕ ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوەییە ئاشكرای كرد لەئەنجامی تەقەكردنی میلیشیاكان و فرقەی ئاڵتوونی شەش هاووڵاتی برینداربوون و دوو گەنج لەلایەم میلیشیاكانەوە گیراون تاوەكو ئێستە تەقەكردنەكەش بەردەوامە.

لەو زانیاریانەی بۆ "وشە" نێردراوە تیایدا هاتووە، تەقەكردنی میلیشیاكان لە گەڕەكی شۆریجە و تەپە و ڕەحیماوەییە تاوەكو ئێستەش بەردەوامە.

دوای خیانەتی باڵێكی سەربازی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كەركووك كەوتە دەست میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە بووە هۆی ئاوارەبوونی 170 هەزار هاووڵاتی كورد و ڕووخانی 600 خانوو و لە دەستدانی لە %50ـی خاكی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد