ئیسلامه توندڕۆكان له نێجیریا كه به "بۆكۆ حه‌رام" ناویان ده‌برێت، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌دان كچی قوتابییان رفاندبوو و له قۆناغه جیاجیاكاندا ژماره‌یه‌كیان ئازاد كران. ئه‌مڕۆ 21ی ئادار ده‌یان كچی تریان ئازاد كردووه و ته‌نیا كچێك كه مه‌سیحییه، له‌لای خۆیان هێشتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مڕۆ ده‌یان كچی قوتابیی نێجیری له‌لایه‌ن بۆكۆ حه‌رامه‌وه كه پێشتر هاتبوونه رفاندن، ئازاد كران. هه‌ندێك له ئازادكراوه‌كان رایان گه‌یاندووه كه تا ئێسته‌یش هاوڕێیه‌كیان له‌لای ئه‌وان ماوه‌ته‌وه و ئازاد نه‌كراوه.
شایه‌تحاڵێك بۆ "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵی بۆكۆ حه‌رام ئه‌و كچانه‌یان ئازاد كردووه و گه‌یشتوونه‌ته شاری دابچی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی نێجیریا كه زیاتر له 70 كچی رفێنراو ده‌بن.
یه‌كێك له كچه‌كان كه ناوی "خه‌دیجه جریما"یه رای گه‌یاندووه، له‌ناو ئێمه كه له به‌رده‌ستی بۆكۆ حه‌رامدا بووین، پێنج كچ گیانیان له ده‌ست دا، ئێسته‌یش كچێك له‌لای ئه‌وان ماوه‌ته‌وه و ئازاد نه‌كراوه، ئه‌و مه‌سیحییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌سێكی نزیك له كچه ئازادكراوه‌كان كه ناوی محه‌مه‌د بۆرسارییه، رای گه‌یاندووه ئه‌و كچه‌ی تا ئێسته ئازاد نه‌كراوه، مه‌سیحییه و ئاماده نه‌بووه ببێته مسوڵمان، بۆیه پێ ده‌چێ له‌سه‌ر ئه‌وه له‌لای خۆیان هێشتبێتیانه‌وه.
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان كه بۆ ئاژانسه‌كه قسه‌یان كردووه، پێشتر بۆكۆ حه‌رام ژماره‌یه‌كی زۆر كچی قوتابییان رفاندبوو، له 19ی مانگی شوباتدا 100 كچیان ئازاد كردبوو. ئێسته‌یش حكوومه‌ت ده‌ڵێ 76 كچی تر ئازاد كراون و تا ئێسته‌یش پرۆسه‌كه بۆ ئازادكردنی ئه‌وانی تر به‌رده‌وامه.
دواتریش وه‌زیری راگه‌یاندنی نێجیریا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌و كچانه‌ی ئازاد كراون، له‌ڕێی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆمان بووه كه كه‌ناڵی ره‌سمی نین، چه‌ندان كه‌سایه‌تیی نزیك له ده‌وڵه‌ت به‌و كاره هه‌ستاون.