پیاوێك له كاتی تووڕه‌ییدا خۆی پێ نه‌گیرا و داخی خۆی به كچه ساواكه‌ی ڕشت، به بۆكس كه‌وته گیانی تا سه‌ر و گیانی تێك شكاند، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كچه و كوڕ نه‌بووه.
جیسۆن بیتنز 33 ساڵ، خاوه‌نی دوو منداڵی كچه، له بواری فیزیادا كار ده‌كات و له ویلایه‌تی ئوهایۆ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له خێزانێكی تا ڕاده‌یه‌ك كۆنه‌په‌رست له دایك بووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو حه‌زی نه‌ده‌كرد منداڵێكی تری كچ بێته ناو خێزانه‌كه‌یانه‌وه.
كاتێك بۆ جاری دووه‌م بوونه خاوه‌نی منداڵێكی كچ، ئه‌م پیاوه به‌رده‌وام ده‌مارگیر و تووڕه بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ڕۆژێك تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر ساوا بچووكه‌كه‌دا ڕشت، تا هێزی تێدا بوو لێی دا.
ئه‌م منداڵه له‌م كاته‌دا ته‌مه‌نی ته‌نیا سێ مانگ بوو، به‌رگه‌ی لێدانه‌كه‌ی باوكی نه‌گرت و له 12 لاوه گیانی شكا و مێشكی به ته‌واوه‌تی شڵه‌قا و سه‌ری شكا.
پۆلیسی وڵاته‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌م پیاوه له ڕووی ده‌روونییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ته‌نیا حه‌زی له منداڵ نه‌بووه بۆیه ئه‌م كاره‌ی كردووه، ئێسته‌ش له چاودێریی پۆلیسدایه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك دادگا سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.