شەوانە منداڵ كۆكەی هەیە و باوانی بێزار دەكات، بێجگە لەوەش نیگەرانی زۆریان لا دروست دەكات كە ئاخۆ هۆكاری چییە و تا چەند زیانی پێ دەگەینێ و تا چەند مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەرییە.
كۆكەی شەوانەی منداڵ چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە تووشبوونی بە كۆكە رەشە یان هەستیاری و رەبوو وەیا هەوكردنی بۆڕییەكانی هەوا یا كەلێنەكانی لووت، تۆ دەتوانی ئەو حاڵەتانە لە ماڵەوە چارەسەر بكەیت، بەڵام پێویستیشە بۆ دڵنیابوونەوە سەردانی پزیشكی شارەزا بكەی.
كۆكە رەشە كۆكەیەكی وشك و دەنگێكی گڕی لەگەڵدا دەبێت، ئەو شەوانە لەسەر شێوەی نۆرەی درێژ دێت و هۆكارەكەشی هەوكردنی دەنگەژێكان و بۆڕییەكانی هەناسەیە، ئەو تووشی منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵی دێتەوە و لە نیشانەكانی تری زەحمەت قوتدان و دەنگگڕی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە.
تۆ دەتوانی شەوانە ئامێری شێداركردنی ژوور بەكار بێنیت و شلەی زۆر بدەیتە منداڵەكە، لە حاڵەتی رەبووشدا چارەسەری پزیشك وەردەگرێت، كە بۆڕییەكانی هەناسە تەسك دەبێتەوە و ماسولكەكانی دەوروبەری دەئاوسێت و هەناسە تەنگی دروست دەكەن.
هەرچی هەوكردنی بۆڕییەكانی هەوا و هەناسەیە بەهۆی سەرما و بای ساردەوە دروست دەبێت كە هەوكردن دروست دەكات و لە نیشانەكانی بەڵغەمێكی سپی یان زەرد یان سەوز رەنگ و سەرئێشە و سنگ تەنگییە، ئەو هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و چارەسەریشی پێویست بە خواردنەوەی زۆری شلە و هەڵمژینی هەوای شێدار و گەرم و وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیكە.
هەرچی كەڵێنەكانی لووتە كە بەهۆی هەوكردنیان دروست دەبێت و لووت دادەخرێت و بەڵغەم كۆ دەبێتەوە، ئەو بەهۆی هەوكردن یان هۆكاری تر دەبێت و لە نیشانەكانی كۆكەی شەوانە و بەڵغەم و هەستیاری ناوچەی دەورەی چاوەكان، ئەگەر ئەو نیشانانە دوای پێنج رۆژ بەردەوام بوون پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
وشە/عالەم ئەلسوكەری-و: مەحموود ئیسماعیل