له سه‌رده‌می ئێسته‌دا باسكردن له جیاوازییه‌كانی نێوان مێشكی ژن و پیاو بووه‌ته كارێكی ڕۆتین، هه‌ر كه‌سێك له شوێنی خۆیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گوێ به پله و پایه و ئاستی ڕۆشنبیری خۆی بدات، باس له جیاوازییه‌كانی مێشكی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئه‌م جیاوازییانه تا چه‌ند ڕاستن و باوه‌ڕ پێكراون؟
كتێبێكی زانستی باوه‌ڕ پێكراو به ناوی "پیاو له مه‌ریخ و ژن له ڤینۆسەوە" هه‌یه كه نووسه‌ره‌كه‌ی جۆن گره‌ی ڕۆماننووس و نووسه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، هه‌ر له ناونیشانی كتێبه‌كه‌وه ئه‌وه دێنێته به‌رچاوت كه ژن و پیاو له دوو هه‌ساره‌ی دوور له یه‌كتر هاتوون و ئه‌سته‌مه مێشكیان وه‌ك یه‌كتر بێت.
له كتێبه‌كه‌دا باسێكی زۆری له جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو له ڕووی بیركردنه‌وه، شێوازی ژیان، كاردانه‌وه‌كانیان و زۆر شتی تر كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به وردی باس له‌وه كراوه كه چۆن مێشكی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ئیش ده‌كه‌ن؟.
به كورتی و پوختی ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا له‌سه‌ر جیاوازی مێشكی ژن و پیاو باس كراوه، بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه:
_ قه‌باره‌ی مێشك:
پیاو مێشكی له هی ژن گه‌وره‌تره، ئه‌م گه‌وره‌یییه هیچ توانایه‌كی به بیركردنه‌وه و شێوازی به‌كارهێنانی نه‌به‌خشیوه، ته‌واوكه‌رێكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی، وه‌ك چۆن ده‌بێت ماسولكه‌كانی تری جه‌سته‌ی پیاو له هی ژن گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بن، مێشكیش ئاوایه و له‌به‌ر گه‌وره‌یی كه‌له‌ی سه‌ر مێشكی گه‌وره‌تر دروست كراوه.
_ نیوه مێشك:
زۆرینه‌ی پیاوان به‌شی ڕاستی مێشكیان به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ژنان هه‌ردوو به‌شی مێشكیان به یه‌كسانی به‌كار ده‌هێنن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه زوو بتوانێت له ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ری تێبگات. پیاوان ناچارن زۆر به وردی و سه‌رنجه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیان به‌كار بێنن، توانای هزر و مێشكیان هه‌مووی له یه‌ك شت‌دا خه‌رج بكه‌ن و ئاگایان له هیچی تر نه‌مێنێت، له‌به‌رئه‌وه زانایان پێیان وایه پیاو ده‌توانێت له كاره‌كاندا زووتر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و سه‌رنجی وردتر بێت.
_ پێوه‌ندییه‌كان:
هه‌موو كه‌س پێیان وایه كه ژنان له دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كاندا زۆر شاره‌زا و لێهاتوون، هه‌روه‌ها ده‌توانن ڕێژه‌ی گرنگیدانه‌كانیان به هه‌موو شتێك سنووردار بكه‌ن، به باشترین شێوه‌ش ده‌توانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه به باشی توانای ڕاگرتنی پێوه‌ندییه‌كانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ژن به شێوه‌یه‌ك دروست بووه، كه هه‌ست و سۆزی میهره‌بانی له پیاو زۆرتره، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه پیاوان له دروستكردنی پێوه‌ندیدا وه‌ك ژن لێهاتوو نه‌بن.
_ هونه‌ری ژمێریاری و بیركاری:
هه‌موو كات ده‌گوترێت، پیاو له بیركاری و ژمێریاریدا زۆر له ژن شاره‌زا و لێهاتووتره، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له ناو دیواره‌كانی مێشكی پیاودا هه‌ن، قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره له هی ژن، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌میشه پیاوان له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتووتر بن و شاره‌زا بن.
_ دوودڵی:
كاتێك ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی دوودڵی ده‌بنه‌وه، پیاوان هه‌میشه پلان بۆ هێرشكردن یان دووركه‌وتنه‌وه ده‌به‌ن، كه‌چی ژن هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، یان پێوه‌ندییه‌كه بپارێزێت كه به گشتی له هه‌موو ژن و پیاوێكدا ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ژن ده‌دات به باشی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆخێك‌دا بگونجێنێت، به‌ڵام پیاو ئاماده‌یه له پێناو بڕیاره‌كه‌ی خۆی، ته‌نیا له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه.
_ زمان:
به شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراوه، ژنان له زمانه‌وانیدا له پیاوان زیره‌كترن، ئه‌مه‌ش به هۆی دابه‌شكردنی خانه‌كانی مێشكیه‌وه‌یه‌تی، بۆیه له كاروباری نووسین، سكرتێری، بێژه‌ری و پێشكه‌شكاریدا، هه‌میشه ژن سه‌ركه‌وتووتر و زمان پاراوتر بوون، له منداڵیشدا زووتر فێری قسه ده‌بن.
_ هه‌ستیاری:
له‌به‌رئه‌وه‌ی ژن به میهره‌بانی و هه‌ستیارییه‌كه‌یه‌وه ناسراوه، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پێوه‌ندییه‌كانی به پته‌وی بهێڵێته‌وه، بۆیه زۆر شت له به‌رانبه‌ره‌كه‌ی قبووڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ستیارییه‌كه‌ی هه‌ندێك جار تووشی ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی بكات، كه‌چی هه‌ر به‌رگه‌ی ده‌گرێت.
_ دیاریكردنی شوێن:
به‌شی دیواره‌كانی مێشكی ژنان زۆر به‌رزتره له هی پیاوان، ئه‌مه‌ش وای كردووه به ئه‌سته‌می بتوانێت سه‌رنجی شوێنه‌كان بدات و بیاندۆزێته‌وه، بۆیه شۆفێرانی تاكسی به گشتی پیاون، چونكه به ئاسانی شاره‌زای شوێنه‌كان ده‌بن و توانای دۆزینه‌وه‌یان هه‌یه.
_ نه‌خۆشییه‌كان:
پیاوان به ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر له ژنان تووشی نه‌خۆشی دیلیكسیا ده‌بن، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له نه‌نگییه‌كانی مێشك كه وا ده‌كات به ئه‌سته‌م فێری خوێندنه‌وه و نووسین ببن، هه‌روه‌ها زیاتر تووشی ته‌نیایی ده‌بن، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌و نه‌خۆشییانه پێوه‌ندییان به به‌شی ڕاستی مێشك هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێكچوونی باری ئاسایی مێشك زیاتر له ژناندا ڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زووتر تووشی دوودڵی و خه‌مۆكی ببن.