له كۆنه‌وه گوتراوه پیاوان دوای هاوسه‌رگیری ده‌گۆڕێن، به‌ڵام گۆڕینی ژنان زۆر له هی پیاوان زیاتره، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به ڕووخسار نه‌بێت باوه‌ڕ ناكه‌یت ئه‌م ژنه ئه‌وه‌ی پێش هاوسه‌رگیرییه.
ژنان دوای هاوسه‌رگیری به ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌بنه كه‌سێكی تر و به هیچ جۆرێك ئه‌و كه‌سه نین كه له ماوه‌ی ده‌زگیرانداری یان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا هه‌بوون.
ئه‌م گۆڕانكارییه زه‌قانه‌ی ژنان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نیا وه‌ك ژنێكی ئاسایی و زیاتر وه‌ك منداڵێك له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی كردووه، هه‌رگیز هه‌ستی به به‌رپرسیاریه‌تی ماڵ و ده‌ره‌وه نه‌كردووه، كه دێته ناو ژیانی هاوسه‌رگیری ناتوانێت خۆی كۆبكاته‌وه و به‌رگه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بگرێت، بۆیه به‌و ڕێژه‌یه ده‌گۆڕێت.
_ خۆشییه‌كانی كه پێشتر ته‌نیا بۆ خۆی بوو، خه‌و و خواردن و هه‌موو شتێكی به‌ده‌ست خۆی بوو، ئێسته وانییه ده‌بێت هه‌موو ورده‌كارییه‌كی ژیانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی دابه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ری لێ تێك ده‌دات و ته‌واو ده‌یگۆڕێت.
_ پێشتر له ماڵێكی قه‌ره‌باڵغ ڕاهاتووه، به‌رده‌وام كه‌سێكی لابووه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و ده‌نگه ده‌نگ له ماڵ هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته كه زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌نیایی به‌ڕێوه ده‌بات، ناتوانێت وه‌ك جاران مامه‌ڵه بكات و ئه‌و ڕووه خۆشه‌ی هه‌بێت.
_ مێرده‌كه‌ی باش بێت، خراپ بێت یان نموونه‌یی بێت، هه‌ر ناتوانێت به‌رگه‌ی ژیانی تازه بگرێت و كێشه و ناكۆكی له بیركردنه‌وه‌یان هه‌ر ڕوو ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار تووشی گۆڕانكاری ده‌بن له ته‌واوی بڕیاره‌كانیاندا.
_ پێشتر كاتێك بڕیاری ده‌دا، دڵنیا بوو له‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بایی هێنده قه‌ره‌باڵغه كه نه‌هێڵن بڕیاره نادروسته‌كانی بگاته ئه‌نجام، به‌ڵام ئێسته چونكه به‌ته‌نیایه ناچاره هه‌موو بڕیاره‌كانی به وردی بدات و زۆر بیریان لێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام مێشكی سه‌رقاڵ بێت.
_ سه‌ره‌تاكان له ڕووی ڕۆمانسی و پێوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا زۆر باش بوون، به‌ڵام كه ئه‌رك و ماندووبوونی ڕۆژانه زۆری بۆ ده‌هێنێت، له‌و ڕووه‌شه‌وه سارد ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات له‌به‌رچاوی مێرده‌كه‌ی زۆر بگۆڕێت.