پیاوێكی ئه‌فریقی به هۆكارێكی نادیار و نامرۆڤانه، منداڵه ساواكه‌ی له باڵاخانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه فڕێ دایه خواره‌وه و ویستی كۆتا به ژیانی بهێنێت.
له باشووری ئه‌فریقا، پیاوێك له باڵاخانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه بینرا كه ویستی منداڵه ساواكه‌ی فڕێ بداته خواره‌وه، له‌و كاته‌شدا پیاوانی ته‌ناهی ئه‌و وڵاته كه بۆ كارێكی تر سه‌ردانی ناچه‌كه‌یان كردبوو، پیاوه‌كه‌یان بینی و به په‌له چوون بۆ ڕزگاركردنی منداڵه‌كه.
پیاوانی ته‌ناهی له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌وه له‌و ناوچه‌یه بوون كه خاوه‌نی ئه‌و ده‌یان خانووه بگرن كه خانوویان به نایاسایی دروست كردووه، واته به‌رزی و نزمی خانووه‌كان و ڕووی خانوو و پێش و دوای به پێی یاسای وڵات نه‌بوو.
له‌و كاته‌دا كه پیاوه‌كه ویستوویه‌تی منداڵه ساواكه‌ی فڕێ بداته خواره‌وه، پیاوانی ته‌ناهی به‌ره‌وڕووی ڕۆیشتوون و له‌گه‌ڵ فڕێدانه‌كه‌یدا گرتوویانه‌ته‌وه، به‌مه‌ش منداڵه‌كه‌یان پاراستووه و نه‌یانهێشتووه هیچ زیانێكی پێ بگات.
باوكی منداڵه‌كه‌ش له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌وه هاتووه‌ته گرتن و بڕیاره له نزیكترین كاتدا به سزای خۆی بگه‌یه‌نن و هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش له ده‌می ده‌ربێنن.