ئوم محه‌مه‌د دایكی یه‌كێك له‌و گه‌نجه ونبووانه‌ی سووریایه كه به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه تا ئێسته چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان دیار نییه، ئه‌و چیرۆكی به‌رده‌وامی به دواگه‌ڕانی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه و ویژدانی مرۆڤایه‌تی به‌هۆی دۆخی ژیانی ده‌هه‌ژێنێت و به‌رده‌وامه له گه‌ڕان بۆ سۆراخی كوڕه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی
independent ی به‌ریتانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ "ئوم محه‌مه‌د" كردووه و نووسیویه‌تی، به‌هۆی شه‌ڕی سووریاوه زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه له ساڵی 2011وه، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه ژماره‌ی كوژراوان زیادی كردووه به‌هۆی هێرشه كیمیایییه‌كه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری دۆمای وڵاته‌كه.
هاوكات، له به‌رده‌وامی شه‌ڕ به هه‌زاران پیاو له‌سه‌ر ده‌ستی داعش و هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د كوژراون یان له گرتووخانه‌كانن و مه‌ترسی مه‌رگ له به‌رۆكیان نابێته‌وه، زۆر له دایكان بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هاوسه‌ر و كوڕه‌كانیان بزانن زیندوون یان مردوو، ڕایان ده‌كرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
یه‌كێك له‌و دایكه له‌بیركراوانه ئوم محه‌مه‌ده، كه به ڕێی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه بۆ زانینی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی پێنچ منداڵه‌كه‌ی تری، به‌ڵام له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه ونبووه‌كه‌ی نه‌وه‌ستاوه.
ئوم محه‌مه‌د كچی جووتیارێكی سه‌ركه‌وتوویی په‌مۆ و گه‌نم بووه، له گوندێكی بچووكی سووریا له‌گه‌ڵ خێزان و خوشك و براكانی ده‌ژیان، كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه شووی كردووه و له دیمه‌شق نیشته‌جێ بووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی كاری ده‌كرد و بژێوی ژیانیان باش بوو بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له دیمه‌شق ژیاون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی خۆپێشاندان دژی سته‌م و زۆرداری ڕژێمی ئه‌سه‌د، ژیانیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، كاری هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه و له ترسی ته‌قینه‌وه له شاره‌كه نه‌یانهێشتووه كچه‌كه‌یان كار بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، ڕۆژێك هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، كه له ده‌نگی ئوم محه‌مه‌ده‌وه هه‌ست به ناخۆشی و قورسی ئه‌و ڕۆژه ده‌كرا، ئه‌و به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و گوتی، ئه‌و ڕۆژه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌راجه‌كه ڕووی دا كه نزیك بوو له شوێنی كاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نه‌ده‌دایه‌وه.
ئوم محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی ترسیان له دڵ دروست بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگه‌داربوون له بارودۆخی شاره‌كه‌یان و ونبوونی هاووڵاتییا و هه‌واڵی زۆر كه‌سیان بیستبوو كه بێسه‌روشوێنن و سۆراخێكیان نییه.
نزیكه‌ی دوو مانگ به‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاون له نه‌خۆشخانه و وێستگه‌ی پۆلیس و ته‌نانه‌ت له شوێنی شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردووانیش به‌دوای گه‌ڕاون.
ئوم محه‌مه‌د ده‌ڵێت، چووینه 10 نه‌خۆشخانه و سه‌یری جه‌سته‌ی زۆر له مردووانمان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان چووینه كۆگاكه و جه‌سته مردووه‌كه‌مان دۆزییه‌وه و بردمانه‌وه ماڵه‌وه ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام بیشۆین، چونكه جه‌سته‌ی زۆر شێوێنرابوو.
له‌و كاته‌دا ئاران كه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئوم محه‌مه‌ده بۆ كاركردن له ڕێستوڕانتێك ده‌رچووبوو و ئاگاداری مردنی باوكی نه‌بوو، له‌و كاته‌دا تیرۆریستانی داعش چوونه‌ته ناو ڕێستوڕانته‌كه و سوپای ئه‌سه‌د به هه‌واڵه‌كه‌یان زانیوه و هێرشیان كردووه و بووه‌ته شه‌ڕ له نێوانیان، هه‌ندێكیان توانیویانه ڕابكه‌ن و ڕزگار بن، به‌ڵام ئاران نه‌یتوانیوه ڕابكات و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریا گیراوه به تۆمه‌تی بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش.
حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ئازارێكی زۆری گیراوه‌كانیان داوه و به‌ندیان كردوون و لێیان داون و هه‌ڵیانواسیون، له خواردن بێبه‌شیان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ داعش نییه.
له‌و كاته‌دا ئوم محه‌مه‌د هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه نه‌بووه و هیچ ڕێیه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه تا پێی بگات، به‌رده‌وام گریاوه و ده‌سه‌ڵاتی تری نه‌بووه.
به‌هۆی نه‌بوونی هیچ داهاتێك و ناچار بوون بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانیان و به‌خێوكردنی پێنج منداڵه‌كی تری، براكه‌ی "ئوم محه‌مه‌د " و منداڵه‌كانی ناردووه‌ته كوردستان.
ئوم محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپی دۆمیز نیشته‌جێ بوون، كه به سووریای بچووك ناونراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئاواره‌ی سووریا بوون، به‌ڵام برای ئوم محه‌مه‌د به‌ڵێنی دا به گه‌ڕان به‌دوای ئاران له دوای ڕۆیشتنی دایكی و خوشك و براكانی.
دوای چوار مانگ ژیان له كه‌مپ، ڕۆژێك برای ئوم محه‌مه‌د ته‌له‌فونی بۆ ده‌كات و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئاران زیندووه، به‌ڵام له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه له سووریا.
دوای وه‌رگرتنی ژماره‌ی ته‌له‌فونی یه‌كێك له به‌رپرسانی سوپا، سێ ڕۆژ له دوای یه‌ك ئوم محه‌مه‌د ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوڕه‌كه‌ی بزانێت.
ئوم محه‌مه‌د ده‌گێڕێته‌وه "به‌بیرم دێت له سێیه‌م ڕۆژدا سه‌عات هه‌شت بوو، پیاوێك وه‌ڵامی دامه‌وه، كاتێك پرسیاری ئارانم لێ كرد گوتی، كه‌سێك له سوپاكه‌م هه‌بووه به‌و ناوه".
پیاوه‌كه پێی ڕاگه‌یاندووه، "له‌دوای ئاران ده‌گه‌ڕێم كاتێك زه‌نگێكم بۆ كردی ته‌له‌فۆنم بۆ بكه"، ئوم محه‌مه‌د دانیشتووه نزای كردووه و كاتێك زه‌نگه‌كه هاتووه، ئوم محه‌مه‌د كارتی مۆبایل و پاره‌شی پێ نه‌بووه تا ته‌له‌فۆنی بۆ بكاته‌وه، بۆیه له‌و كاته‌دا هه‌ندێك شه‌كری بردووه‌ته دووكانێك و پاڕاوه‌ته‌وه تا به كارتی ته‌له‌فۆن بۆی بگۆڕنه‌وه.
له دواییدا توانیویه‌تی ته‌له‌فۆن بكاته‌وه و گوێی له ده‌نگی كوڕه‌كه‌ی بێت، كاتێك ئاران داوای كردووه له‌گه‌ڵ باوكی قسه بكات، به‌ڵام ئوم محه‌مه‌د نه‌یتوانیوه پێی ڕابگه‌یه‌نێت كه باوكی مردووه.
به‌درێژای چه‌ندان مانگ، ئوم محه‌مه‌د برنج و شه‌كری فرۆشتووه له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی كارتی ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت قسه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بكات، هه‌ر كاتێك قسه‌یان بكردایه ئاران داوای باوكی ده‌كرد، دایكیشی درۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد و نه‌یتوانیوه ڕاستییه‌كه‌ی پێ بڵێت، به‌ڵام ئاران دواتر زانیویه‌تییه‌وه.
ئوم محه‌مه‌د هه‌موو كارێكی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپ ڕزگار بكات و دووباره كوڕه‌كه‌ی ئاران ببینێت، دوای ساڵێك و نۆ مانگ، خێزانه‌كه توانییان بچنه ناو خانوو و بڕی هه‌زار و 300 پاوه‌ند كۆ بكه‌نه‌وه بۆ ڕاكردنی ئاران له سووریا.
پاره‌كه‌یان داوه به پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاران له سووریا بهێنێته هه‌ولێر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا قۆڵی شكابوو له ناوچه‌ی شه‌ڕ گواسترابووه‌وه بۆ ناوچه‌ی سڤیل كه شه‌ڕی لێ نه‌بوو، ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ر بوو كه ئاران بتوانێت بێته هه‌ولێر.
ئوم محه‌مه‌د وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی به شانازی پێكه‌نینه‌وه ده‌رهێناو گوتی، "پێنچ ساڵ ده‌بێت له كه‌مپ ده‌رچووینه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم چووینه‌ته ناو خانوو و له هه‌ولێر ده‌ژین".
زیاتر گوتی،"مه‌كینه‌ی دروومانم هه‌یه و دروومان بۆ دراوسێ و ناسیاوه‌كانم ده‌كه‌م، كوڕه‌كه‌شم له پاڕك چای ده‌فرۆشێت. گوتی كه ژیانمان سه‌خته، به‌ڵام له‌وه گرنگتر نییه كه كوڕه‌كه‌م له‌لامه".
ئوم محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و دایكانه‌ی كه ئه‌ندامه له ڕێكخراوی ژنانی نێوده‌وڵه‌تی، كه په‌روه‌رده و پشتگیری ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن كه ژیانیان قورسی تێدا بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش هه‌وڵیان داوه و جه‌نگاون له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ر بووه.
ئوم محه‌مه‌د ده‌ڵێت، "من ئه‌و په‌یامه ده‌نێرم بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه به هه‌مان ناخۆشی من تێپه‌ڕیون بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزبن و به‌رده‌وام بن و هیواتان هه‌بێت بۆ داهاتوویه‌كی باشتر و زۆر دڵم خۆشه كه به كوڕه‌كه‌م شاد بوومه‌وه".
ئه‌مه یه‌كێكه له چیرۆكه‌كان، به‌ڵام به هه‌زاران چیرۆكی ژنانی تر هه‌ن كه جیاوازن، ئوم محه‌مه‌د ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه ژنان به ته‌نیا نین.