نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رمی ئه‌و سێ گه‌نجه دۆزرایه‌وه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه له ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێكان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆردمان كران.
ئیقبال عومه‌ر ئامۆزای سێ گه‌نجه‌كه بۆ "وشه" گوتی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هه‌رسێ براكه‌مان هێنایه‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو له سنووری شارۆكه‌ی ئامێد له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمان كران و شه‌هید بوون، ئێسته ته‌رمه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌ی شیلادزێیه.
زیاتر گوتی، بڕیاره پاش پكشنینی سه‌ره‌تایی ته‌رمی هه‌رسێ گه‌نجه‌كه به‌ره‌و شاری دهۆك و بۆ پزیشكی دادی دهۆك ڕه‌وانه بكرێ، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان و له گۆڕستانی شیلادزێ ده‌نێژرێن.
رۆژی حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل واته هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، سێ گه‌نجی خه‌ڵكی شیلادزێ كه برای یه‌كترن به ناوه‌كانی "تاهیر محه‌مه‌د، ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د، مه‌جید محه‌مه‌د" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره چوونه‌ته گوندی نێروه سیتۆ له‌سه‌ر سنووری باكور و باشووری كوردستان، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كراونه‌ته ئامانج و هه‌رسێكیان شه‌هید كراون. دوای هه‌شت ڕۆژ له بێسه‌روشوێن بوونیان دوێنێ، ئاشكرابوو كه به‌ر بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه‌وتوون، ئه‌مڕۆیش توانرا ته‌رمه‌كانیان بدۆزرێته‌وه و بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی شیلادزێ.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێسته، نزیكه‌ی 180 هاووڵاتی باشووری كوردستان به‌ر بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌وتوون.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری.