نیكى هایلى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، "هێزه‌كانمان له سووریا ناكشێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى ئامانجه‌كانمان به‌دى ده‌هێنین".
وێڕاى ئه‌وه‌ى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كرده‌وه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێنه‌وه، كه‌چى دواى هێرشه‌كه‌ى شه‌مووى رابردوو، تێبینى گۆڕانكارى له هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
شه‌وى رابردوو نیكى هایلى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى، كه به‌شێكى له رۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه، نیكى ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان گۆڕاوه.
نیكى ده‌ڵێ، "هیوامان گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانمانه له سووریا، به‌ڵام ئه‌و هێزانه ناكشێنه‌وه تا ئامانجه‌كانمان به‌دى ده‌هێنین".
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نیكى هایلى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، پێوه‌سته به به‌دیهاتنى ئامانجه‌كان، ئه‌و گوتى، "با راشكاو بین، ئه‌گه‌ر بكشێینه‌وه، كه‌ى ده‌كشێنه‌وه هه‌موو ئه‌مانه پێوه‌ستن به‌وه‌ى بزانین چه‌ند ئامانجه‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌چن".
رۆژى شه‌مووى رابردوو ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا هێرشێكیان كرده سه‌ر سووریا، ئه‌مه‌ش وایكرد چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستى هێزه‌كان له ناوچه‌كه روو بدات.