پزیشكانی پسپۆر له بواری خۆراكدا له نوێترین توێژینه‌وه‌دا سه‌لماندوویانه كه شۆفان چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له دوو مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی كه تووشی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی شۆفان ده‌كات كه وه‌ك چاره‌سه‌رێك به‌كاردێت بۆ زۆر نه‌خۆشی و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆره‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه شۆفان به چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆه‌یه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی شۆفان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبین له‌م دوو نه‌خۆشییه:
یه‌كه‌م – له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌تپارێزێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆفان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر لووله‌كانی خوێن وا ده‌كات ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌م بێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئاستی كۆلسترۆڵی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ناهێڵێت به‌هۆی ئاستی به‌رزی كۆلسترۆل دڵ تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی له‌ناكاوببێت و به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م – له نه‌خۆشی شه‌كره به‌دوورت ده‌گرێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی شۆفان ئه‌وه‌یه كه له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تپارێزێت ئه‌مه‌ش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفان برێكی كه‌م شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها خواردنی شۆفان وا له جه‌سته ده‌كات كه شه‌كر و ماده‌ی گلوكۆز له خوێندا هاوسه‌نگ ببن جه‌سته له نه‌خۆشی شه‌كره بپارێزن.