كۆنگرێس دەسەڵاتی سوپا لە ترەمپ وەردەگرێتەوە

:: AM:09:06:17/04/2018 ‌
ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە دوا كۆبوونەوەی خۆیان، تاوتوێی پڕۆژەیەك دەكەن بۆ سنوورداركردنی چالاكییەكانی سوپای ئەمەریكا لە هەڵمەتەكانی دژ بە توندڕۆكان لە عێراق و سووریا و ناوچەكانی تر، هاوكات هەوڵی ئەوەیش دەدەن، دەسەڵاتی سوپا لە كۆشكی سپی وەرگرتەوە.

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بە سەرۆكایەتی سیناتۆر بۆب كرۆكەر سەرۆكی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوە و سیناتۆر تیم كین ئەندامی لیژنەی یاسای سنوورداركردنی بەكارهێنانی هێزی سەربازی ئەمەریكا لە پڕۆژەی هەموو هێزێكی پێویست بۆ كاتێكی گونجاو، كە پشتیوانی شەڕی ئەمەریكا دژی قاعیدە و تاڵیبان و داعش و ڕێكخراوە هاوشێوەكانیان دەكەن، بەڵام لە تەك ئەمەیشدا، دەیانەوێ جووڵەی سوپا سنووردار بكەن.

پڕۆژە یاساكە ڕێگری لە بەكارهێنانی هێز دژی هیچ وڵاتێك ناكات، وادەیەكی دیاریكراویش بۆ هەڵمەتە سەربازییەكان ناخاتە ڕوو، بەڵام لە خاڵێكدا هێما بۆ ئەوە دەكات كە پێویستە هەموو چوار ساڵ جارێك كۆنگرێسی ئەمەریكا لەسەر پرسی هەڵمەتە سەربازییەكانی سوپای ئەمەریكا ڕەزامەندی بداتەوە و یاساكە هەموار بكاتەوە.

لەلایەكی ترەوە زۆر لە ئەندامانی كۆماری و دیموكراتەكان لە كۆنگرێس هاوڕان كە لە دوای هێرشەكەی 11ی سێپتێمبەر، لەلایەن كۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانەوە دەسەڵاتی زۆر بە یاسا بە سوپا دراوە، بۆ ئێستە پێویست نییە و پێویستە بە یاسا ئەو دەسەڵاتانە لە سوپا وەربگیرێتەوە.

بەگوێرەی دەستووری ئەمەریكا، كۆنگرێس مافی سنووداركردنی شەڕ و درێژكردنەوەی وادەكەی هەیە، نەك سەرۆكی وڵات، بەڵام لە دوای 2001ەوە سەرۆك ئەو دەسەڵاتەی لە جیاتی كۆنگرێس بەكار هێناوە و شەڕی ئەفغانستان و عێراق و تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاندووە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د