دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حه‌د ساڵح یه‌كێك له جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه له ساڵی 2007 له یه‌كێتی جیا بووه‌وه، ئه‌م له 2018 بێ جیابوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنێكی فه‌رمی، لیستێكی دروست كرد بۆ هه‌ڵبژاردن، پێچه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له پۆستی جێگردا گه‌یشتن به بنبه‌ست له‌ناو یه‌كێتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و رێی خۆیان جیا كرده‌وه.
له 2007 به‌دواوه هه‌ر یه‌كێتییه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ گۆڕان بكردایه "نان‌بڕاو" ده‌كرا و له ئه‌ركی كارگێڕی و حزبیش دوور ده‌خرایه‌وه، به‌ڵام ئێسته به دیاریكراوی له گه‌رمیان شوێنكه‌وتووانی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیدا ماون و حزبه‌كه بێده‌نگه، ئه‌مه خه‌ڵكی دووچاری گومان كردووه كه ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هێشتا مه‌یلی به لای یه‌كێتیدا مابێت و له بنه‌وه له پێوه‌ندیدا بن.
هاوپه‌یمانی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی، میدیای به‌كار خستووه و پاره‌ی زۆر به‌كار دێنێ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی، جیا له‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رده‌وام ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌تی هه‌بووه، هه‌میشه له‌ژێر ره‌خنه‌یه‌كی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و میدیاكارانه‌دایه كه له‌گه‌ڵی كاریان كردووه و نایشارنه‌وه كه "هه‌قی خواردووین".
هێمن میروه‌یسی یه‌كێك له راگه‌یاندكاره دیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به"وشه"ی راگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ندێك لیست و حزبی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون و خۆیان كردووه به شامی شه‌ریف، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم ئه‌وان كه باسی ده‌ستپاكی و یاسا و نه‌خواردنی مافی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، با سه‌ره‌تا ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی خۆیان له بواری جیاجیا، بیگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
میروه‌یسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ركرده‌یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كات و باسی گرنگی نه‌خواردنی مافی خه‌ڵك ده‌كات، له كاتێكدا به‌گوته‌ی ئه‌و، "ده‌یان په‌یامنێر له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان قه‌رزی مووچه‌یان لایه‌تی". ئه‌و میدیاكاره نموونه به شارۆكه‌كه‌ی خۆی دێنێته‌وه /كه‌لار/ و ده‌ڵێ، "هاوڕێی خۆم هه‌یه له خه‌ندان كاری كردووه پاره‌ی ساڵانێكی خوراوه كه ده‌گاته ملیۆنان دینار".
"خه‌ندان" پڕۆژه‌یه‌كی میدیایی تایبه‌تی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بوو كه دواتر فراوانتر كرایه‌وه و ئێسته زۆرتر وه‌ك میدیای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت.
"باشتره ئه‌و خاوه‌ن لیستانه ئه‌و قه‌رزانه‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان بده‌نه‌وه، ئینجا باسی پاكی و بێگه‌ردی خۆیان بكه‌ن، چونكه نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رز جۆرێكه له دزی، بێ له‌و پرسیاره گه‌وره‌ی كه كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی خه‌ندان هه‌ڵیده‌گرێت، ئایه چۆن له توانای به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌یدایه له‌مكاته‌دا كه‌ناڵێكی ئاسمانی بكاته‌وه". میروه‌یسی وای گوت.
لای خۆیه‌وه سۆران ئیبراهیم نووسه‌ر و شرۆڤه‌كار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر جار جیابوونه‌وه له حزب له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ریزه‌كانی یه‌كێتی، كاردانه‌وه و په‌رچه‌كردار بووه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بیر به‌رنامه‌ی جیاواز، به‌ڵكو كاردانه‌وه بووه له‌سه‌ر بنه‌مای پۆست و پاره و ده‌سه‌ڵات.
سۆران ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تینووی چاكسازییه، ده‌بوو یه‌كێك بووایه له شوێنكه‌وتووانی نه‌وشیروان مسته‌فا، چونكه تا له ژیاندا بوو چاكسازی كرد به بنه‌مای جیاوازبوونی له یه‌كێتی". هاوكات بڕوای خۆی خسته ڕوو به‌وه‌ی "به‌رهه‌م ساڵح ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار بووایه، بیری له جیابوونه‌وه نه‌ده‌كرده‌وه له یه‌كێتی، به‌ڵام پاش بێ ئومێدبوونی له‌و پۆسته، رێی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجانی یه‌كێتییه، بۆ "وشه" سه‌رسوڕمانی خۆی پێشان دا به‌وه‌ی "خه‌ڵك هه‌یه له ریزه‌كانی یه‌كێتی بۆ لیسته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كار ده‌كات". ئه‌و به دیاریكراوی ده‌ڵێ "ئه‌ندام كۆمیته هه‌یه به‌فه‌رمی بووه‌ته كاندیدی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكیش ژێر به‌ژێر ئیش بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چی به ئاشكرا یا به‌نهێنی كار بۆ لیسته‌كه ده‌كه‌ن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه".
هه‌روه‌ها وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، "ئۆتۆمبێلی یه‌كێتی و پاسه‌وانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتووانی به‌رهه‌م ساڵح و كاندیده‌كانی هاتوچۆ و كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه زۆر مایه‌ی پرسیاره لای ئێمه".
له‌باره‌ی چاوپۆشی یه‌كێتی له ئه‌ندامانی كه كار بۆ به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن له سنووری گه‌رمیان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، "به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیا بووه‌ته‌وه و كه‌س فشاری نه‌خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌چێت، چونكه یه‌كێتی پێشتر ئه‌زموونی جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌یه و به‌لامانه‌وه ئاسایییه".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان پێداگری كرد له‌وه‌ی كه كادر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح چووه، كۆتای هاتووه".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و حزبه‌یش هاتوونه‌ته ده‌نگ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "یه‌كێتی بێده‌نگه له كاركردنی كادر و ئه‌ندامانی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات".
له‌و رووه‌وه محه‌مه‌د سه‌رحه‌د كوڕه شه‌هیدی یه‌كێتی له كه‌لار، بۆ "وشه" پرسیاری هه‌یه له‌وه‌ی بۆچی به‌ر له هه‌شت ساڵ كه گۆڕان دامه‌زرا، هه‌ر كه‌سێك له ریزه‌كانی یه‌كێتی كاری بۆ لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا بكردایه، ده‌رده‌كرا و ئێسته هه‌مان رێكار به‌رانبه‌ر ئه‌وانه ناگیرێته به‌ر كه شوێنی به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌ی كه‌وتوون و كاری بۆ ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌كێتییه‌وه.
رۆژی 10ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ 2018 له سلێمانی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یه‌نرا.
ئارام محه‌مه‌د چاودێری سیاسی بۆ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر خاڵه لێكچووه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ساڵح و لیسته‌كه‌ی له یه‌كێتی و به ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێنای ده‌كات، وه‌ك به‌ڵگه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌خاته روو كه "قسه‌كردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری شوێنكه‌تووانی به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌ی، هه‌مان ئه‌زموونی گۆڕانه".
وشه/ گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی