هه‌مووان ده‌زانن خواردنی فستق به‌شێوه‌ی ڕۆژانه سوودی یه‌كجار زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئایا ده‌زانن ئه‌گه‌ر ڕۆنی فستق له جیاتی ڕۆنه‌كانی تر به‌كاربهێنن، چ سوودێكتان پێ ده‌گات؟
ده‌توانن هاوشێوه‌ی ڕۆنه‌كانی تر چێشت به
زه‌یتی فستق لێ بنێنن، بۆ زه‌ڵاته و گیراوه‌كانیش گرنگ و پڕ سووده، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Eی تێدایه و هه‌وڵی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دا و پرۆسه‌ی پیربوون دوا ده‌خات.
جیا له‌وانه ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌یش ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌سه‌ر مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه، شاره‌زایان ده‌ڵێن، زه‌یتی فستق ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن ڕێك ده‌خات و یارمه‌تی ده‌ردانی ئه‌نسۆلین ده‌دا، سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و پرۆسه‌ی هه‌رس به ته‌واوی چالاك ده‌كات، پێست و قژ له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێ و مێشك چالاك ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان هانمان ده‌ده‌ن، تا له‌مه‌ودوا زیاتر زه‌یتی فستق به‌كاربهێنین، چونكه زۆر سوودی تریش به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێن و ته‌ندروست كردنی خڕۆكه سووره‌كان و چالاك كردنی سوڕی خوێن و گه‌یشتنی ئۆكسجین به هه‌موو به‌شێكی جه‌سته، وا ده‌كات له زۆر نه‌خۆشی به دوور بن.