توێژینەوەیەك ڕێژەی ئەو كاتە دەردەخات كە ژنان و پیاوان تیایدا جلوبەرگی ژێرەوەیان دەگۆڕن و زیانی دواكەوتنی ئەو كارە دەخاتە ڕوو.
بەپێی ئەو توێژینەوە زانستییەی YouGov لەسەر چەندان ژن و پیاوی بەریتانی كردوویەتی، دەركەوتووە پیاوان و خانمان بە گشتی زیاتر لە ڕۆژێك یان جارێك، جلوبەرگی ژێرەوە بەكار دێنن پێش ئەوەی بیشۆن.
پزیشكان هەمیشە هۆشداری دەدەن و باس لەوە دەكەن كە پێویستە زووزوو جلوبەرگی ژێرەوە و گۆرەوییەكان بگۆڕدرێن، چونكە ئەو بەشە هەستیارانەی مرۆڤ زووتر بەكتریا و نەخۆشی دەگرێت، بۆیە باشتر وایە كاتێك بۆ شوێنێك جلوبەرگی ژێرەوەت لەبەر كرد، نەهێڵیت بگاتە ڕۆژێك و بیگۆڕیت و تا نەیشۆیت لەبەری نەكەیتەوە، هەروەها ماوە ماوە فڕێیان بدە و هی نوێ بكڕە، باشتر وایە نەگاتە چوار مانگ جارێك، تەواوی جلوبەرگی ژێرەوەت بگۆڕیت.
ئەم وێنانەی خوارەوە بە ڕێژە نیشانی دەدات كە پیاوان و خانمان چەند ڕۆژ جارێك جلوبەرگی ژێرەوەیان دەگۆڕن:
جلوبەرگی ژێرەوەی خانمان:
%93 یەك ڕۆژ
%4 دوو ڕۆژ
%1 سێ بۆ پێنج ڕۆژ
%1 زیاتر لە 10 ڕۆژ
جلوبەرگی ژێرەوەی پیاوان:
%74 یەك ڕۆژ
%11 دوو ڕۆژ
%5 سێ بۆ پێنج ڕۆژ
%1 شەش بۆ نۆ ڕۆژ
%1 زیاتر لە 10 ڕۆژ
ستیان (مەمكبەند)ی خانمان:
%17 یەك ڕۆژ
%25 دوو ڕۆژ
%41 سێ بۆ پێنج ڕۆژ
%8 شەش بۆ نۆ ڕۆژ
%7 زیاتر لە 10 ڕۆژ
بەپێی ئەم وێنانە دەردەكەوێت، %74ی پیاوان تەنیا یەك جار پێش شووشتن جلوبەرگی ژێرەوە بەكار دێنن، ئەمەش ڕێژەیەكی باشە و تەندروستە، هەروەها %93ی ژنان تەنیا یەك جار پێش شووشتن جلوبەرگی ژێرەوە بەكار دێنن، ئەمەش ڕێژەیەكی باشە و تەندروستە، بەڵام لە گۆڕینی ستیاندا تەندروست نین و %41ی ژنان ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژ بە یەك ستیانەوە دەبن و دواتر دەیشۆن و دەیگۆڕن.
سەرچاوە: دەیلی مەیل