توركیا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخته‌ی پەسەند كرد

:: PM:07:59:20/04/2018 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، پەرلەمانی توركیا بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند كرد و بڕیاریدا ڕۆژی 24ی حوزەیرانى داهاتوو هه‌ڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

پەرلەمانی توركیا دواى ئه‌وه‌ى ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند كرد، ڕۆژی 24ی حوزەیرانى داهاتووى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان دیارى كرد.

پێشتریش ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو ووڵاتە بڕیاریدا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا بەڕێوە بچێت، واتا ساڵێك و نیو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشخست.

پەسەندكردنی بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە دوێنێ كۆمیسیۆنی دەستووری پەرلەمانی توركیا پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە كرد.

سه‌رچاوه‌/ aa


وشە - محەمەد میران