له شارى ره‌قه‌ی سووریا، گۆڕێكى تر‌ى به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه یه‌كێكه له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانى داعش و ته‌رمى ده‌یان كه‌سى سڤیل و تیرۆریستانى داعشى تێدایه.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى
"العربیه" هێزه‌كانى سووریا دیموكرات گۆڕێكى به كۆمه‌ڵى رێكخراوى داعشیان له شارى ره‌قه دۆزیوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ى 150 تا 200 ته‌رمى تێدایه.
به پێى زانیارییه‌كان، هه‌ندێك له ته‌رمه‌كان هى خه‌ڵكى سڤیله و هه‌ندێكى تریش ته‌رمى تیرۆریستانى رێكخراوى داعشه.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى داعش له ژێر یاریگه‌یه‌كى تۆپى پێیه له نزیك نه‌خۆشخانه‌كه‌ى شارى ره‌قه، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌وه ده‌سته‌ڵاتیان له شاره‌كه له ده‌ست بده‌ن، چه‌كداره تیرۆریسته‌كانى داعش خۆیان له‌وێ حه‌شار دابوو.
عه‌بدوڵا عه‌ره‌یان سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاودانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى شارى ره‌قه ده‌ڵێ، تا ئێسته نزیكه‌ى 50 لاشه له‌و گۆڕه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى تێدا ماوه.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ى شارى ره‌قه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، كێشه‌یه‌كى تر‌ى نه‌هێشتنى ئه‌و گۆڕه نه‌بوونى ناوه، وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات تیرۆریسته‌كان ته‌نیا ئه‌و ناوه‌یان له‌سه‌ر لاشه‌كانیان نووسراوه كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه پێى ناسرابوون، لاشه‌ى هاووڵاتییانى سڤیلیش ته‌نیا ناوى یه‌كه‌مى له‌سه‌ر نه‌ك ناوى سیانى.
له ساڵى 2017 دواى زیاتر له دوو ساڵ له سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له شارى ره‌قه‌ى سووریا، داعش ده‌سه‌ڵاتى له شاره‌كه له ده‌ست دا.