به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی حه‌وت گفتوگۆیان له‌سه‌ر چالاكییه خراپه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه كرد و هه‌مووان دژی وه‌ستانه‌وه به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌ی دنیا دوێنێ یه‌كشه‌م ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد، ئامانجیشیان فشاری زیاتره بۆ سه‌ر ڕووسیا به ئامانجی ده‌ستبه‌رداربوون و پاشه‌كشه‌ی مۆسكۆ له ململانێكانی سووریا و ئۆكرانیا كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ به وڵاتانی ڕۆژئاوا به ته‌واوی به‌ره‌و خراپی ببه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م دانیشتنی هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایه له دوای وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له سێ بنكه‌ی سه‌ربازی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئاراسته‌كردنی 105 مووشه‌ك له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكاوه، جیا له‌وه‌یش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه پرسی چه‌كی كیمیاییان له سووریایش خسته به‌رباس و به توندی سه‌ركۆنه‌یان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه پرسی پرۆگرامه مه‌ترسیداره‌كانی ئێرانیان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌ت ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی، جیا له پرسی كۆریای باكور و چۆنیه‌تیی ده‌ست كردن به دانوستاندنه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامی ده‌بێ و ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆ له كه‌نه‌دا ده‌كرێ، حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی دنیا بریتین له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن.