رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و ژماره ده‌نگده‌ره كه‌مه‌ى كه له مووسڵ هه‌ن له ژێر فشارى میلیشیاكاندان و هه‌ر میلیشیایه‌ك داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات ده‌نگ به لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ى ئه‌و بده‌ن.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌ڵبژاردن له مووسڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه، به ناونیشانى "هێزه سه‌ربازییه ركابه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵاتى له مووسڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر كارتى ده‌نگده‌ران ده‌گرن".
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت چه‌ند هۆكارێك هه‌ن وایان كردووه پێشبینى بكرێت ئاستى به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌م شاره‌دا لاواز بێت، یه‌كێك له‌وانه كاوڵكاریى شاره‌كه‌یه، جیا له‌مه‌ش به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكى مووسڵ هێشتا ئاواره‌ن، هۆكاری سێیه‌میش كه رۆژنامه‌كه رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر ململانێى میلیشیاكان له‌سه‌ر هێنانى ده‌نگى زیاتر بۆ هێزه سیاسییه‌كانى خۆیان.
له مووسڵ نزیكه‌ى 900 كاندید هه‌ن، پێشبڕكێ له‌سه‌ر 34 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م جار له شاره‌كه لیستى شیعه له بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێت كه دیارترینیان لیستى فه‌تحه، ئه‌میش لیسته‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبیه، له به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌كانى تر به‌هۆى بارودۆخى شاره‌كه و ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى له بانگه‌شه‌كردن له پاشه‌كشه‌دان، به تایبه‌تى لایه‌نه كوردییه‌كان كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
نوره به‌جارى له هاوپه‌یمانى "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه" لێدوانى رۆژنامه‌ى حه‌یات داوه و ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى حه‌شد كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵ بسه‌پێنین، هه‌روه‌ها خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كان ناچار ده‌كه‌ن كه كارتى بایۆمه‌ترى بهێننه‌وه و ده‌ستیش به‌سه‌ر كارته‌كه ده‌گرن، تا ناچاریان بكه‌ن ده‌نگ به‌و لایه‌نه سیاسییه بده‌ن كه میلیشیاكه‌ى دروست كردووه".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره ره‌خنه له راپۆرته‌كانى حكوومه‌تى عێراق و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرێت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پاره‌یه‌كى زۆر بۆ ئاودانكردنه‌وه‌ى مووسڵ ته‌رخان كراوه. چونكه نوره دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هیچ پێشكه‌وتنێك له ئاودانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه به‌دى نه‌كراوه.