توێژینەوەیەک: ریکلام کردن بۆ داعش کەمبووەتەوە

:: PM:11:22:11/10/2016 ‌

لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ئەکادیمیای سەربازی ئەمەریکی لە وێست بۆینت، دەریدەخات، چالاکیە ریکلامیەکانی داعش کەمی کردووە بە رێژەیەکی زۆر لەگەڵ زۆر بوونی پەستانە سەربازیەکانی سەریان لە هەندێک ناوچەی عێراق و سووریا.

توێژەرەکان تێبینیان کردووە، ڤیدیۆکان و بڵاوکراوەکانی داعش کەمبوونەتەوە کە ریکلامی بۆ داعش و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دەکرد.

بەڕێوەبەری توێژینەوە ئەکادیمیەکان و نوسەری راپۆرتەکان، دانێڵ میڵتۆن، بۆ رۆژنامەی نیوۆرک تایمز گووتی، لە دروست بوونی خەلافەتی داعش پشتیان بە ریکلام بەستبوو، بەڵام ئێستە بۆیان ناکرێت.

بەپێی راپۆرتەکە، داعش لە مانگی ئاب/ئۆگەستی 2015، 700 بڵاوکراوەی هەبووە، بەڵام کەمبووەتەوە بۆ 200 بڵاوکراوەی مانگانە

ئێستە کەمتر ریکلام بۆ بیری داعشی ئەکەن بۆ دامەزراندنی خەلافەت و دەوڵەت.

بەڵام هێزی ریکلامی داعش گەمارۆ دراوە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە کە بە ئامانج گیراون و هێزەکانی عێراق هەندێک شوێنیان لە دەست رزگار کردوون.

هەموو ئەوانە دەریان دەخەن داعش دوور کەوتوونەتەوە لە دەوڵەتی دینی بەڵکو، گروپی چەکداری تیرۆرستی بێ دەوڵەتن.

داعش گروپێکی تیرۆرستی بوون سەرەتا لە ئەنجامی بۆشایی تەناهی و لاوازبوونی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە سووریا دروست بوون، سوودیان لە هاوکاریەکانی هێزە نێودەوڵەتیەکان وەرگرت بەناوی ئۆپۆزسیۆنی سووری.

دواتر گەشەیان کرد و لە سووریا بەشێكی زۆر زەویان داگیر کرد و شاری رەقەیان کردە پایتەختی خۆیان و لە مانگی حوزەیراندا توانیان شاری موسڵیش داگیر بکەن و ئیدی بەریان کرایەوە بەڕووی ناوچە سوونیەکانی عێراقدا لە بەغدای پایتەخت نزیک بوونەوە.

بەڵام دواتر جیهان لە شەڕانگێزی و تیرۆرەکانیان وەدەنگ هاتن و هاوپەیمانیەکیان دروست کرد بۆ لە ناوبردنی.

ریکلام کردنی داعش بۆ دەوڵەتەکەیان و چەکدارەکانیان و کوشتنی دیل و خەڵکی بێ تاوان و کڕین و فرۆشتن بە کەنزەکەکانەوە، ترس و تۆقاندنی بڵاوکردەوە، بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە تۆماریان دەکردن و تۆڕەکانی ئینتەرنێتیان بەکاردەهێنا.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئیدی داعش ئەونە سەرقاڵی خۆ دەرباز کردنە لە دەستی هێزەکانی هاوپەیمانی، نایپەرژێتەوە سەر ریکلام و بڵاوکردنەوەکانیان.

وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - باز ئه‌حمه‌د