هێزه ته‌ناهییه‌كانی به‌سره مه‌ترسیدارترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له شاره‌كه گرت، ئه‌مه‌یش به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك زانیاری وردی ته‌ناهی له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌نجام درا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به "
غه‌دپرێس"ی ڕاگه‌یاند، هێزێكی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوات، توانیان له هه‌ڵمه‌تێكدا له ناوی حوسێن "حه‌یانییه‌ی پێشوو" هه‌ڵبكوتنه سه‌ر گه‌وره‌ترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له شاری به‌سره و دوای گرتنیشی بۆ گرتووخانه گواستیانه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و بازرگانه له كاتی گرتنی 250 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ گیراوه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش دانی به‌وه ناوه، كه به فره‌وانی ماده‌ی هۆشبه‌ری له ناوچه‌كان گواستووه‌ته‌وه و بازرگانی پێ كردووه، هێزه‌كانی ته‌ناهی شاره‌كه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م بازرگانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه و هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه ڕێ له كاره‌كانی بگرێ و تۆڕێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ كاری بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر.
له دوای 2003ه‌وه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به لێشاو ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕووی له عێراق كردووه و ڕاپۆرته‌كانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، كه گه‌نجان له كافتریاكان له‌گه‌ڵ نێرگله كێشان، ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش نه‌ك هه‌ر بووه‌ته وێستگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتنی هۆشبه‌ر به عێراق، به‌ڵكوو بووه‌ته وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانه‌وه بۆ وڵاتانی كه‌ندا و ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فریقا.