ڤیدیۆ..لاهوور ئەندامانی یەكێتی ناچار بە تەڵاق دەكات

:: AM:09:18:24/04/2018 ‌
لاهوور جەنگی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە میدیاكانی یەكێتی و پەیجەكانی ئەو حزبە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كراوەتەوە، قسە لەگەڵ ئەندامێكی یەكێتی دەكات و هێندە داوای دڵنیایی لێ دەكا تا دەنگیان پێ بدا، دەنگدەرەكە ناچار دەكات تەڵاق بخوات.

لە بەشێكی تری قسەكانی لاهوور جەنگی دەڵێ، كارت و شتی دەنگدانت وەرگرتووەتەوە، ئەگەر نا دوایی دێم ماڵتان دەپشكنم.

ئەو قسانەی لاهوور جەنگی لەگەڵ ئەندامەكەی یەكێتی و دڵنیا نەبوون لە دەنگدانی بە یەكێتی و ناچاركردنی بە تەڵاق خواردن، لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بە چڕی دەنگی داوەتەوە و خەڵكێكی زۆر كۆمێنت و سەرنجی خۆیان لەسەر گرتە ڤیدیۆكە لە پەیجە جیاجیاكان نووسیوە و دەپرسن، خیانەتی كردووە، بۆیە هێندە نادڵنیایە لەوەی ئەندامانی یەكێتیش دەنگی پێ نادەن.

لاهوور جەنگی یەكێكە لەو گرووپە هەرزە و كاڵفامەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریان ئەنجام دا، لە پێناو بە قاچاخبردنی نەوتی كەركووك، شارەكە و خەڵكی كوردیان لەو ناوچەیە بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی فرۆشت، لە ئەنجامی خیانەتەكە زیاتر لە 170 هەزار هاووڵاتی كورد ئاوارە بوون و سەدان ماڵ و دووكانی كورد سووتێنران و ڕووخێنران، ئێستەیش تاڵانی و ڕەشبگیری و سووكایەتی بە كورد لەو ناوچانە بەردەوامی هەیە.





وشە - باز ئه‌حمه‌د