به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌یش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لاوازی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، به‌وهۆیه‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له كاته‌كانی ئێواره بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.