بە وێنە.. رێگای شارۆكەیەكی كوردستان تەقێنرایەوە

:: PM:08:57:24/04/2018 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 24ی نیسان/ ئەپریل، تیمەكانی كەرتی چواری رێگاوبانی سۆران بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی شوفێران و هاووڵاتییان بەشێكی رێگای چۆمانیان تەقاندەوە.

خوسرەت سادق بەرپرسی كەرتی چواری رێگاوبانی شارۆكەی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، لە رێگای سەرەكی نێوان سۆران و چۆمان كە بە رێگای هامڵتۆن ناسراوە چەند شاخێكی مەترسیدار لە بەرزایەكانی رێگاكە ئەگەری كەوتنە خوارەوەیان هەبوو كە هەمیشە جێگەی مەترسی هاووڵاتییان بوو، بۆیە لە لایەن تیمەكانمان پارچە شاخەكان لادران.

ڕوونیشی كردەوە كە لەو شوێنانەی مەترسی هاتنە خوارەوەی شاخەكان هەبوو لەلان تیمی پسپۆڕ و شارەزا بۆمبی بۆ دانرایەوە و تەقێنرایەوە، ئێستە رێگاكە سەلامەتە و مەترسی نەماوە.
 داوایشی لە  هاووڵاتییان كرد هەر شوێنێكی رێگا سەرەكییەكانی هەر چوار شارۆكەی سۆران٬ چۆمان٬ مێرگەسۆر٬ رواندز بە شارەدێیەكانیشەوە ئاستەنگێكی هاتوچۆ یان مەترسیەك لە رێگاكان هەبێ ئاگاداریان بكەنەوە.

سۆران / موڕشید برادۆستی















وشە - سه‌رخێڵ هاشم