ماكڕۆن: تاران بەهیچ شێوەیەك نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی

:: PM:08:06:25/04/2018 ‌

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا لە میانەی وتارێكی لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا رای گەیاند كە پێویستە رێگری لە چالاكییەكانی ئێران لە سووریا و یەمەن و عێراق و لبنان بكرێت و دووپاتی كردەوە كە تاران بەهیچ جۆرێك نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

ماكڕۆن لە میانەی سەردانێكی بۆ ئەمەریكا لە دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی كۆبووەوە، ئەوان لەسەر ئەوە رێككەوتن كە پێویستە رێككەوتننی ئەتۆمی ئێران فرەوانتر بكرێت و دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە و پرۆگرامە مووشەكە باڵیستییەكانیشی بگرێتەوە.

ماكڕۆن ئەمڕۆ چوارشەم لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا رای گەیاند، پێویستە بەر لە فرەوانخوازی ئێران لە ناوچەكە و چالاكیی مووشەكە باڵیستییەكانی بگیرێت، دووپاتی لە گرنگی ئەوە كردەوە كە نابێت سیاسەتەكانی ئێران ناوچەكە بەرەو جەنگ ببات.

لەبارەی رێككەوتننی ئەتۆمی ئێرانیش سەرۆكی فڕەنسا رای گەیاند، مەبەستەكە روونە، ئەویش پێویستە بەهیچ شێوەیەك نابێت ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، رێككەوتننی ئەتۆمی مامەڵە لەگەڵ لایەنی گرنگ ناكات و روونی كردەوە كە هەروەها ناتوانرێت رێككەوتننەكە هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا ماوەی سێ خولەك وەستان و بەچەپڵەرێزان پێشوازیان لە ماكڕۆن كرد، بەر لەوەی دەست بە پێشكەشكردنی وتارەكەی بكات كە ئاماژەی بۆ مێژووی دۆستایەتی هەردوو گەلی فرەنسا و ئەمەریكا كرد.

سەرچاوە/ سكای نیوز 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل