ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و سعوودیه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ڕیاز به وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری و بازرگانی ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه عێراق، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش له ده‌رگای پارێزگای ئه‌نباره‌وه ده‌یه‌وێ بچێته ناو عێراق.
ماڵپه‌ڕی
al-monitor ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سعوودیه ئامانجیه‌تی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له ناوچه‌كانی ئه‌نباری خاكی عێراقدا به بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار بكات، دوای ئه‌وه‌ی له ژێرده‌ستی داعش ده‌رهێنرا و زیانی ئابووری به ناوچه‌كه كه‌وتبوو له كاتی جه‌نگه‌كه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی له‌م جۆره له نێوان عێراق و سعوودیه بكرێت، ئه‌وا ده‌بێته ئاسانكارییه‌ك له نێوان ئه‌م دوو وڵاته و پێوه‌ندییه‌كان ڕوو له باشبوون ده‌كه‌ن.
وه‌زیری بازرگانی عێراق له لێدوانێكدا له چواری نیسان/ئه‌پریل ڕای گه‌یاند، ڕێككه‌وتنێكی شاراوه بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی ئه‌نبار له نێوان عێراق و سعوودیه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌دا.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017 به‌ره‌وپێش چوون و نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ڕیازی كرد له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو، هه‌ر له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری عێراق و سعوودیه باسی لێوه كرا و په‌سه‌ند كرا، ئه‌وكات ریكس تیلرسنی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئامانجی ئه‌نجوومه‌نه‌كه گه‌شه‌كردنی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و وه‌به‌رهێنان و بازرگانیی نێوانیان بوو، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی زیاتر له 30 ساڵ گرژیی كه‌وته نێوانیان.
ئۆفیسی وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕه‌تی كرده‌وه كه ورده‌كاری زیاتر بدات، به‌ڵام یه‌حیا ئه‌لمحه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕای گه‌یاند، به‌رپرسه‌كانی ئه‌نبار له پێوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له به‌غدا و ئاگادارن له وه‌به‌رهێنان و ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و سعوودیه.
هاوكات سه‌لمان ئه‌لئه‌نساڕی سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا گوتی، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و ڕیاز بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌نبار به‌م زووانه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند كه هه‌موو مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنه‌كه كراوه و لایه‌نی ئاسایش و سیاسیش له‌به‌رچاو گیراوه، به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراویش وه‌به‌رهێنانی سعوودیه له ناوچه‌ی نوخه‌یب ده‌بێت كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری كه‌ربه‌لا و سعوودیه، پڕۆژه‌كه‌ش بۆ دروستكردنی كێڵگه‌ی مانگایه و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌لبان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاوی خوارنه‌وه، كه له‌لایه‌ن گه‌وره كۆمپانیاكانی سعوودیه ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ دابینكردنی ته‌ناهی و ئاسایش له ناوچه‌كه كرد و گوتی، وه‌به‌رهێنانه‌كه له ناوچه‌یه‌كه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری عێراق و سعوودیه و له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه هه‌وڵ ده‌درێت وه‌به‌رهێنانی لێ بكرێت، بێگومان بیرمان له توندوتۆڵكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه كه دوور بێت له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد و گوتی، بێگومان سعوودیه ده‌یه‌وێت كاره‌كانی له عێراق زیاد بكات، به‌ڵام وه‌ك ئێران ڕێی پێ نادرێت كه ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عێراقدا گرتووه له ڕێی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی هه‌بێت له عێراق.
نوخه‌یب ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار له ڕووی كارگێڕی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباره، به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌ربه‌لا داوا ده‌كه‌ن بخرێته سنووری كاڕگێڕی پارێزگاكه‌یان، كێشه‌كان له زیادبووندا بوون تا ئه‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو پارێزگایه له‌سه‌ر ناوچه‌ی نوخه‌یب كه‌م بووه‌وه.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌لایه‌ن زۆر له هێزه سیاسییه‌كانی وه‌ك شیعه پێشوازی لێ نه‌كراوه و ڕه‌ت كرایه‌وه بۆ ڕێپێدان بۆ شانشینی سعوودیه بۆ ئه‌نجامدانی بازرگانی له ناوچه‌كانی عێراق، خۆپێشاندان له زۆر له شاره‌كانی عێراق ئه‌نجام درا له‌باره‌ی هاتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ به‌غدا.
په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانی عێراق له هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتییانی سعوودی بۆ عێراق، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پڕۆژه‌كانی سعوودیه بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ڕابگیرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌سه‌ڵاتی له عێراق زیاتره ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت، چونكه ئێران و سعوودیه پێوه‌ندییه‌كی خراپیان هه‌یه و تاران نایه‌وێ سعوودیه ببێته یاریكه‌رێك له عێراق، به‌ڵام محه‌مه‌د بن سه‌لمان ڕوونی كرده‌وه و گوتی، پێویسته عێراق هه‌ڵبژاردنی خۆی بكات له‌پێناو ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، عێراق پێویستی به سیاسه‌تێكی دیپلۆماسی و ده‌ره‌كی هاوسه‌نگ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن و مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له نێوان هه‌ردوو وڵاتانی ئێران و سعوودیه‌دا بكات، تا بتوانێ له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێ.