پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ماست و خه‌یار به یه‌كێك له باشترین خۆراكه‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه چه‌ندان سوودی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
drweil" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی خه‌یار و ماست ده‌كات به‌یه‌كه‌وه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین تویژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی خه‌یار و ماست چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزن له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی ئه‌و پیكهاته‌یه چونكه ئه‌م سوودانه‌یان هه‌یه بۆ جه‌سته:
یه‌كه‌م – كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزێت و هاوكاریت ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا: خه‌یار و ماست به‌یه‌كێك له باشترین پێكهاته‌ی تێكه‌ڵكراو داده‌نرێن، چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌ندان ڤیتامین و كانزای جۆراوجۆر كه جه‌سته له ژه‌هر پاك ده‌كه‌نه‌وه و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاته‌یه زۆر گرنگه بۆ له‌ناوبردنی چه‌وری و كالۆری، هه‌روه‌ها به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه یارمه‌تیت ده‌دات له دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته.
دووه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی خه‌یار و ماست ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی برێكی زۆر ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین E له پێكهاته‌كه‌یدا.