دوو تیرۆریستی داعش له‌ ئیسپانیا گیران

:: AM:09:03:12/10/2016 ‌
پۆلیسی ئیسپانیا شەوی ڕابردوو دوو كەسی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە وڵاتەكەیان گرت.

ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاوی كردەوە، ئەو دوو كەسە بە ڕەگەز مەغریبین و لە شاری جیغون و سان سێباستیانی باكوری ئیسپانیا لەلایەن پۆلیسەوە گیراون.

پۆلیسی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، ئەو دوو كەسە پێوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەبووە و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی پڕوپاگەندەیان بۆ تیرۆریستان كردووە، هانی خەڵكیان داوە بێنە ریزەكانیان و كردەی تیرۆریستی لە وڵاتەكە ئەنجام بدەن.

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی ئەو وڵاتە هاتووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 120 كەس بە تۆمەتی پێوەندی هەبوون بە تیرۆر و چالاكییە توندڕۆییەكان لە ئیسپانیا گیراون.

وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی لە حاڵەتێكی ترسدا دەژین دوای دروستبوونی داعش و ئەنجامدانی چەندان كردەی تیرۆریستی لە وڵاتە جیا جیاكانی ئەوروپا.

وشە/ئەسیۆشەیتدپرێس،و :باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د