لە كەمپی خازر هاوكاری خێزانە ئاوارەكان دەكرێ

:: PM:02:16:29/11/2016 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی خازر بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراو و كەسایەتیی خێرخواز، گەورەترین هاوكاری كە پێك هاتووە پارسێلی خۆراك و سووتەمەنی و جلوبەرگ و پێداویستی زستانە، دابەشی زیاتر لە 12 هەزار خێزان دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 29ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەكان دەكات، لەو میانەشدا لە كەمپی خازر لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەزگەی خێرخوازیی بارزانی رۆژانە دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكات، هاوكات لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوەكانی (Help The Needy، Reach،  IRC  خواردنی وشك و بەتانی بالیف و جلیكان و كەلوپەلی پاك و خاوێنی بەسەر 3400 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرد.

هەروەها دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لەشاری هەولێر، دەستی كرد بە دابەشكردنی جانتاو پێداویستیە جۆراوجۆرەكانی خوێندن بەسەر هەزار و 200 خوێندن بەسەر هەزار و 200  قوتابیی قوتابخانەی (یاد)ی سەرەتایی لە گەڕەكی مامزاوا دابەش كرد.

لەلایەكی ترەوە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتیی خێرخواز و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بەتانی و ئاوی خواردنەوە و خواردنی وشك و هێلكە و نەوتی سپی بەسەر هەشت و 650 خێزاندا دابەش كرد.


وشە - موحسین شابان