كارداشیان چۆن کەمەری باریک کردەوە؟

:: PM:10:53:29/11/2016 ‌

زۆر جار كیم كارداشیان باسی لە هۆكارەكانی جوانیی خۆی كردووە و یەكێك لە نهێنییەكانیشی بریتییە لە بەستنی قایشی توند لە كەمەر بۆ ئەوەی باریك بێت، بەڵام تا چەند ئەوە ڕێگەیەكی تەندروستە؟

قایشی توندی كەمەر یەكێكە لەو ڕێگەیانەی لە جیاتی مەشقی وەرزشی و ڕێجیم بۆ لابردنی چەوری كەمەر بەكار دێت كە تەنیا بە بیروڕای هەڵە بەكار دێت، چونكە هانی زیاتری ئارەقەكردن دەدات، گوایە ئەمەش هاندەرە بۆ خەرجكردنی وزە و كەمبوونەوەی چەوری لە لەشدا. 

ئەگەرچی بەستنی قایشی توندی كەمەر بۆ ماوەیەك خانە چەورییەكان بەشێوەیەكی كاتی دەپەستێتەوە و چێوەی كەمەر بچووك دەبێتەوە، بەڵام ژمارەی خانە چەورییەكان كەم نابێتەوە، واتە ئەمە مانای دابەزاندنی كێش نییە، چونكە پاش فڕێدانی قایشەكە، چێوەی كەمەر وەك پێش ئەو بەستنی قایشەی لێ دێتەوە. 

بە بەستنی قایشی كەمەر لەكاتی مەشقی وەرزشیدا، ڕێژەی ئارەقەكردن لە پێستی بن قایشەكەدا زیاد دەبێت، ئەمەش كەمێك لە چێوەی كەمەر كەم دەكاتەوە لەبەر كەمبوونەوەی ئاو لەم هێڵەدا، ئەم ونكردنەی شلە لە ژێر قایشدا كاتییە و پاش ماوەیەكی كەم چێوەی كەمەر وەك خۆی گەورە دەبێتەوە. 

قایشی كەمەر لەو كاتەدا سوودی دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش كە ببێتە هاندەرێكی دەروونی بۆ پێڕەوكردنی ڕیجیم و مەشقی وەرزشی، واتە لە كاتێكدا تۆ هەم مەشقی وەرزشی بكەیت و هەم ڕێجیم بكەیت، ئەوكات دەتوانی قایش ببەستی، ئەگەر نەشی بەستیت، باشترە. تەنیا ئەوانە دەیبەستن كە حەز دەكەن زوو بە زوو ئەنجامێكیان بۆ دەركەوێ.

كەواتە وەك كیم كارداشیان مەكە، ئەوەی ئەو دەیكات، داهاتوویەكی تەندروستیی خراپی دەبێت.

سه‌رچاوه‌: سەیدەتی




وشە - چاوان هێرش