عزەت شابەندەر: یاسای حەشدی شەعبی پڕۆژەكەی حەكیمی پەك خست

:: PM:02:48:30/11/2016 ‌

سیاسەتوانێكی سەربەخۆی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق رێگەی لە پڕۆژەی چاكسازی سیاسی لە عێراق كە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی ینشتیمانی عێراق باسی لێوە دەكان گرت و داواش لە سەرانی سوننە دەكات كە مامەڵە لەگەڵ دانایان لە سەرانی حەشدی شەعبی بكەن.

لە تشرینی یەكەمی رابردوو عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمیانی (شیعە) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند كە بۆ قۆناغی دوای نەمانی داعش لە عێراق پڕۆژەیەكی یەكلاكردنەوەی سیاسییان هەیە كە هەموو پێكهاتە و كەسایەتییەكانی عێراق دەگرێتەوە.

عزەت شابەندەر ئەمڕۆ چوارشەم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی رای گەیاند كە پەسندكردنی یاسای حەشدی شەعبی رێگەی لە پڕۆژەی چاكسازی حەكیم گرت و هاوپەیمانی نیشتیمانی بە دەركردنی یاساكە سەركەوتنی بەسەر خۆی تۆمار كرد.

زیاتر گوتی، پێویستە لەسەر سەرانی سوننە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانایان لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی بكەن لەوانەی لە بەرەكانی جەنگدان نەوەك ئەوانەی بانگەشەی سەركردایەتیكردنی حەشدی شەعبی دەكەن، چونكە ئەوان سەركردەن نەوەك ئەوانەی دەچن وێنە لە بەرەكانی جەنگ دەگرن و دەگەڕێنەوە كۆشكەكانیان.

شەمووی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەزۆرینە دەنگی لەسەر پێشنیازی یاسای حەشدی شەعبی دا كە چەترێكی یاسایی و بودجە و رێكخستنی تایبەتیان بۆ دابین دەكات، ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایی سوننە كە رایان گەیاند بەشداری لە پڕۆژەچاكسازییەكەی حەكیم ناكەن.

سەرچاوە: سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل