پیاوێكی رۆژهەڵاتی كوردستان دووەم بەتەمەنترین كەسی دنیایە

:: PM:03:59:30/11/2016 ‌

ئەحمەد سۆفی، پیاوێكی دانیشتووی سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لەمیانەی بەڕێوەچوونی دوایین پرۆسەی سەرژمێریی ئێران كە لە ماوەی رابردوودا بەڕێوە چوو، دەركەوت كە ئەو یەكەم بەتەمەنترین كەسی هەموو وڵاتی ئێران و دووەم بەتەمەنترین كەسی سەر ئاستی دنیایە.

ئەو پیاوە كە لە رێكەوتی 21ی فێبرایەر/ شوباتی ساڵی 1882 لە دایك بووە، ئێستە تەمەنی 134 ساڵە و بووەتە خاوەنی ناسناوی دووەم بەتەمەنترین كەسی دنیا، ئەندامانی خانەوادەكەی بە كەسێكی قسەخۆش وەسفی دەكەن، كە تا ئێستەش هەر كەسێكی كۆمەڵایەتییە و خاوەنی تەندروستییەكی باشە و نیشانەكانی هەبوونی هیچ نەخۆشییەكی تێدا دەرنەكەوتووە.

ئەحمەد سۆفی، ئەگەرچی لە ژیانیدا هیچ منداڵێكی نەبووە، بەڵام هەستاوە بە هەڵگرتنەوە و لەخۆگرتنی چوار منداڵ و بەخێوكردنیان.

جێی ئاماژەیە، پێش ئەحمەد، هاووڵاتییەكی تری دانیشتووی كامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە تەمەنی 130 ساڵ بوو، خاوەنی ناسناوی بە تەمەنترین كەسی ئێران بوو، بەڵام ئێستە دوای ئەوەی لەو سەرژمێرییەدا ئەحمەد سۆفی دۆزراوەتەوە، ئیتر ئەو پیاوە ناسناوەكەی لە دەست داوە.

سەرچاوە: سپوتنیك








وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی