بێگومان هه‌موو مرۆڤێك له هه‌ڵه‌كانیه‌وه فێری وانه‌یه‌كی باش ده‌بێت، هه‌ڵه‌ی خیانه‌تكردن له هاوسه‌ریش یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی كه له دوای ئه‌نجامدانی تووشی ناڕه‌حه‌تی و به‌ڵایه‌كی وات ده‌كات، كه هه‌رگیز له‌بیری نه‌كه‌یت و ببێته وانه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت.
كاتێك خۆت یان كه‌سێكی نزیكت دووچاری خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌بێته‌وه، له هه‌ڵه‌كانیه‌وه هه‌ندێ راستیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌ند وانه‌یه‌كی ژیان فێر ده‌بیت كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ كه‌سێك خیانه‌ت ده‌كات، ده‌زانێت كاره‌كه‌ی چه‌ند ناڕه‌وا و نه‌شیاوه، هه‌میشه له خه‌یاڵ و ترس‌دا ده‌ژی، بۆیه پێویسته فێر بیت ژیان به سروشتی و ڕاسته‌قینه جوانه نه‌ك له خه‌یاڵ، باشتره خۆتی لێ به‌دوور بگریت.
_ خیانه‌تكار پێی وایه كه ئه‌گه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ی بشارێته‌وه كه‌س زیانی پێ ناگات و كه‌س نایزانێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، زۆر نموونه‌مان بینیوه كه له‌ناكاو ڕاستی خیانه‌تاكان ئاشكرا بوون و بوونه‌ته چ به‌ڵایه‌ك بۆ خیانه‌تكار، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كیش ده‌كه‌یت كه به‌لای خیانه‌تدا ده‌چێت، ڕاسته‌وخۆ به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ و لێی مه‌شاره‌وه.
_ مه‌رج نییه خیانه‌ت ته‌نیا جه‌سته‌یی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد به خه‌یاڵ و جه‌سته لای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رانبه‌رت نیت، باشتره دوور بكه‌ویته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خیانه‌ت نه‌بیت و نه‌بیته نموونه‌یه‌كی ناشرین له كۆمه‌ڵگا.
_ له‌وانه‌یه تۆ یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه‌ی زۆر متمانه‌ت به خۆت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه تووشی خیانه‌تت ده‌كات و پێت وایه شایانی زۆرتریت له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت پێت ده‌به‌خشێت، به‌ڵام دواتر كه ده‌كه‌ویته ناو هه‌ڵه‌كه ده‌زانیت ئه خۆ به گه‌وره زانینه ته‌نیا پێشبینی خۆت بووه و خۆت خستووه‌ته چ بارودۆخێكی خراپه‌وه.
_ ئه‌و كه‌سانه خیانه‌ت ده‌كه‌ن كه له پێوه‌ندی هاوسه‌رێتییاندا شكستیان هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵ بده سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت و خۆت وه‌ك كه‌سێكی شكستخواردوو پیشان نه‌ده‌یت.
_ كاتێك خیانه‌ت ده‌كه‌یت خۆشبه‌ختی به‌ده‌ست ناهێنیت، ته‌نیا چه‌ند بۆشایییه‌ك پڕ ده‌كه‌یته‌وه كه ڕه‌نگه به ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆت بۆت چاره بكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده به‌هێز بیت و خۆت له‌و حاڵه‌ته به‌دوور بگریت.
_ ئه‌وه بزانه هه‌موو خیانه‌تكارێك كه‌سی خراپ نییه، ڕه‌نگه ده‌وروبه‌ر یان هۆكارێكی تر تووشی ئه‌م خیانه‌ته‌ی كردبێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه به وریایییه‌وه ڕه‌فتار بكه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خیانه‌تكارێك به كه‌سی خراپ سه‌یر نه‌كرێیت.