به‌ڕۆژووبوونی ژنی دووگیان له مانگی ڕه‌مه‌زان، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له‌یش هه‌یه و پزیشكێكی پسپۆڕی ژنان داوا له ژنی دووگیان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا به ڕۆژوو نه‌بن، چونكه دووپاتی ده‌كاته‌وه "ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی كۆرپه‌له".
مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستی پێ كرد و له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریشدا ژنان زیاتر له پیاو به رۆژوو ده‌بن و ته‌نانه‌ت زۆر ژن له كاتی دووگیانیش به‌ڕۆژوو ده‌بن، وه‌ك نه‌ریتێكی باو، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه شتێكی مه‌ترسیداره.
دكتۆر سه‌وسه‌ن عه‌بدولجه‌بار پزیشكی پسپۆڕی ژنان و له‌دایكبوون، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا به ڕۆژووبوونی ژن، واتا له‌ناوچوونی كۆرپه‌له و تێكچوونی ته‌ندروستی دایك. چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "كۆرپه‌له له سه‌ره‌تای دروستبوون و گه‌شه‌دایه و كاتێك دایك نه‌خۆش بكه‌وێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر كۆرپه‌له دروست ده‌كات".
له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا كاتێك دایك به‌ڕۆژوو ده‌بێت، به گوته‌ی ئه‌و پزیشكه "ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی كۆرپه‌له زۆره، بۆیه پێویسته دایكان ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان و كۆرپه‌له‌كانیان بن".
جگه‌له‌مه، به‌ڕۆژووبوونی دایك ده‌بێته هۆی دروستكردنی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ كۆرپه‌له، كه له‌و قۆناغه‌دا پێویستی به‌وه‌یه خۆراكی پێویستی له كاتی گونجاو‌دا پێ بگات، به‌ڵام كاتێك دایك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هیچ شتێك ناخوات و به رۆژووه، ئه‌وا كۆرپه‌له‌ش بێبه‌ش ده‌بێت له خۆراكه پێویسته‌كان و ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، له دوای سێ مانگییه‌وه ئه‌گه‌ر دایك به‌ڕۆژووش بێت، نابێته هۆی تێكچچونی ته‌ندروستی دایك و منداڵه‌كه‌ی، به مه‌رجێك ته‌ندروستی دایك باش بێت و هیچ نه‌خۆشییه‌كی ئه‌ندامیی نه‌بێت و 100% ره‌چاوی ڕێنوێنییه‌كانی پزیشك بكات.
ئه‌و ژنانه‌ی ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌یان له دوای سێیه‌م مانگییه‌وه‌یه، به مه‌رجێك ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراویان نه‌بێت وه‌ك هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز، شه‌كره، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، نه‌خۆشیی خوێن.
هه‌روه‌ها كاتێك دایك به‌ڕۆژوو بوو، پێویسته خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامینه‌كان و ته‌ندروست له پێكهاته‌ی خۆراكی بخوات له به‌ربانگدا و به‌هه‌مانشێوه له پارشێویشدا، باشترین خواردن بۆ ژنی دووگیان له‌وكاتانه‌دا هێلكه، ماسی، هه‌نگوینی سپی، سه‌وزه و میوه له‌گه‌ڵ شله‌مه‌نیی زۆر.
ئه‌و پسپۆڕه داوا ده‌كات "دایك له پارشێودا خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به كالۆری بخوات و خۆراكه‌كه هه‌موو جوڕه پرۆتین و كاربۆهیدرات، ئاسن، پرۆتین و چه‌وری تێدا بێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به كالسیۆم كه له شیر و هێلكه‌دا بوونی هه‌یه".
به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت دوو لیتر ئاو یان شله‌مه‌نییه‌كانی تر بخواته‌وه، له ماوه‌ی شكاندنی ڕۆژوو تا پارشێو، ئه‌مه‌ش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌ی له‌كاتی به‌ڕۆژووبوون پێداویستی له‌ش دابین ده‌كات.
ئه‌و هه‌روه‌ها باس له مه‌ترسییه‌كانی كه‌مخواردنی شله‌مه‌نییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێته هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی منداڵدان، بۆیه پێویسته به‌ته‌واوی ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بكه‌ن و گرنگی زۆر به خواردنه‌وه‌ی ئاو و هه‌موو جۆره شله‌مه‌نییه‌كی سوودبه‌خش بده‌ن و خۆیان دوور بگرن له خواردنه‌وه گازییه‌كان.
پزیشكه‌كه به پێویستی ده‌زانێت ژنی دووگیان ئاگای له ژه‌مه خۆراكه‌كانی بێت و دوایان نه‌خات و له كاتی ڕۆژوو شكاندن، ژه‌مه‌كان دابه‌ش بكات بۆ ئێواره، كاتی خه‌وتن و پارشێو، له نێوانیشیاندا به‌رده‌وام شله‌مه‌نی بخوات. ده‌بێت به‌هارات و به‌هاراتی تیژ له خواردندا كه‌م بكاته‌وه و چا و قاوه زۆر بخواته‌وه، چونكه ده‌بنه هۆی هه‌ستكردن به ئارامی .
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ژنی دووگیان هه‌ستی به هه‌ر ئازارێك كرد، ده‌بێت راوێژ له‌گه‌ڵ پزیشكدا بكات.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان