پزیشكان له چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا ده‌ڵێن یه‌كێك له باشترین رێ بۆ پاراستنی جگه‌ر له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌یه كه خواردنه‌وه و خواردنی ته‌ندروست بخۆی و گرینگی بده‌ی به‌و پێكهاتانه‌ی كه دێنه ناو جه‌سته‌ت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
medicaldaily" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له باشترین رێ ده‌كات بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و ده‌ڵێت، له نوێترین تاقیكردنه‌وه‌دا پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه هه‌ن گاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ماده ژه‌هراوییه‌كان له جه‌سته‌دا و ئه‌ندامی جگه‌ر ده‌پارێزن له شێرپه‌نجه، بۆیه لێره‌دا باس له‌و خواردن و خواردنه‌وانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی پاراستنی جگه‌ر له شێرپه‌نجه:
یه‌كه‌م – سیر: یه‌كێك له باشترین پێكهاته بۆ جه‌سته و ئه‌ندامی جگه‌ر سیره، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌یان هه‌یه له جگه‌ردا و جگه‌ریان كه‌مێك نا ته‌ندروسته رۆژانه گرینگی به خواردنی سیر بده‌ن، چونكه سیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین B6 و C كه ئه‌م ماده و ڤیتامینانه هاوكاری جگه‌ر ده‌كه‌ن له تێكشكاندنی ژه‌هر و ئه‌ندامه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش جگه‌ر پارێزراو ده‌بێت له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
دووه‌م – قاوه: له توێژینه‌وه نوێكاندا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه خواردنه‌وه‌ی دوو كووپ قاوه له رۆژیكدا مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه به‌رێژه‌ی %44 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاوه به‌وه ناسراوه كه پێكهاته‌كه‌ی دژه ئۆكسانی زۆری تێدایه ئه‌مه‌ش واده‌كات جگه‌ر خاوێن بكاته‌وه له ژه‌هر و پاراستنی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.