بەهۆی تەقینەوەیەك لە باكوری بەغدا 32 كەس بوونە قوربانی

:: PM:05:43:16/05/2018 ‌

سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند كە بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە نزیك پرسەیەك لە شارۆكەی تارمییە لە باكوری بەغدا 32 كەس لە نێوان كوژراو بریندار بوونەتە قوربانی.

سەرچاوەكە لەو بارەوە رای گەیاند كە ئاماری كۆتایی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژییەكە كە پرسەیەكی لە ناوچەی حسێوە لە تارمییە كردووەتە ئامانج گەیشتووەتە حەوت كوژراو و 25 بریندار و ئاماژەی كرد كەبریندارەكان لە نەخۆشخانەكانی بەغدا چارەسەریان بۆ دەكرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم سەنتەری راگەیاندنی تەناهی كوژراو و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی راگەیاند كاتێك هەوڵ دراوە رێگری لە خۆكوژێك بكرێت بۆ خۆتەقاندنەوە لە ناو پرسەیەك لە نزیك شارۆكەی تارمییە لە باكوری بەغدا. 

شەمووی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران گەیشتە 44.52% كە ئەوەش رێژەیەكی لاوازە، لەو كاتەی لە زۆرینەی ناوچە سوننەكانەوە لەبەر هۆكاری جیاواز رێژەی بەشداریكردن لاوازتر بووە بە بەراورد بە ناوچەكانی تر كە هاوكات كەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی داعش لەلایەك و حەشدی شەعبی لەلایەكی ترەوە.







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل