یه‌كێك له چه‌ره‌سه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان گازۆیه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده‌ی خۆراك و ڤیتامین كه جه‌سته ده‌پارێزن له نه‌خۆشی و ئه‌و ماده زیانبه‌خشانه‌ی كه دێنه ناو جه‌سته‌وه له‌ناویان ده‌بات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
telegraph" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی چه‌ره‌سی گازۆ ده‌كات بۆ پیاوان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لاته‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له بواری جه‌سته‌ی پیاوان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌تووه كه خواردنی گازۆ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئاستی كوالیتی سپێرم له ناو جه‌سته‌یاندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندان پیاو تاقیكراوه‌ته‌وه كه رۆژانه نزیكه‌ی 500 گرام له گازۆیان خواردووه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ پزیشكان ئه‌وه‌یان به‌دی كردووه كه گازۆ هاوكاری باشتركردنی پێكهاته‌كانی سپێرم ده‌دات له‌ناو جه‌سته‌ی پیاواندا.
پزیشكان ده‌رباره‌ی ئه‌م چه‌ره‌سه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه بۆ توانای جه‌سته‌ی پیاوان به‌سووده و ده‌ڵێن، به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانه‌كانی "ئه‌رمینۆ و ئه‌رجینین" له‌ناو چه‌ره‌سی گازۆدا، یارمه‌تی ئه‌ندامی دروستكردنی سپێرم ده‌دات كه به‌شێوازێكی باش و ته‌ندروست سپێرمه‌كه دروست بكات، هه‌روه‌ها ئه‌م دژه ئۆكسانانه رێگری ده‌كه‌ن له لاوازبوونی جه‌سته‌ی پیاو، جگه له‌وه‌ش ئاستی توانای پیاو له‌كاتی سێكسی هاوسه‌ریدا زیاد ده‌كه‌ن.