وادەی دەست پێكردنی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەبێت

:: PM:08:17:16/05/2018 ‌

سەركردەیەكی هاوپەیمانی وەتەنییە بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی ئاشكرای دەكات هەموو ئەوەی ئێستە هەیە و باسی لێوە دەكرێت لەبارەی بەستنی هاوپەیمانی و گفتوگۆكردن تەنیا گۆڕینەوەی بۆچوونەكانە و ئاماژەی كرد كە گفتوگۆی رژد لەدوای پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگەی ئیتیحادییەوە دەست پێ دەكات.

ئینتسار جبووری ئەمڕۆ چوارشەم لەو بارەوە رای گەیاند كە ئەو گفتوگۆیەی ئێستا لە نێوان بارستەكانەوە هەیە تەنیا بۆچوون گۆڕینەوەیە و گفتوگۆی رژد لەو بارەوە نییە بە مەبەستی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق یان پێكهێنانی هاوپەیمانی گەورەتر لە نێوان هێزە براوەكانەوە.

زیاتر گوتی، گفتوگۆی رژد لە دوای پەسندكردنی دادگەی ئیتیحادی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكات كە پێشبینی دەكەین بكەوێتە دوای 20 رۆژی تر یان زیاتر، چونكە ژمارەیەكی زۆر تانە هەن و پێویستیات بە تاوتوێكردن و یەكلاكردنەوەیان هەیە، ئینجا ئەنجامەكان رەوانە دەكرێت بۆ پەسندكردنیان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رای گەیاند كە رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی شەمووی رابردوو گەیشتە 44.52% و لەكۆی زیاتر لە 24 ملیۆن دەنگدەر تەنیا 10 ملیۆن و 840 هەزار و 988 كەس دەنگیان داوە.

سەرچاوە/ عەین نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل