موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كه هاوپه‌یمانی سائیروون له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ڕاگه‌یه‌نراو و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه، ئاشكرای كرد، بڕیاری پێكهێنانی حكوومه‌ت به ته‌واوی عێراقی ده‌بێ و له‌ناو سنووری وڵاته‌كه‌مان ده‌بێ و هه‌موویشمان به‌شدار ده‌بین.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، بڕیاری ئێمه عێراق ده‌بێ و له چوارچێوه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌مان و ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانمان ده‌بێ، سه‌رداری یه‌كتر نین، مادام وڵاته‌كه‌مان داگیرنه‌كراوه، بۆیه نه‌خێر بۆ داگیركاری و سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، موقته‌دا سه‌در له تویته‌ر سیاسییه‌كان و میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، پێشتریش له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌ناوی چه‌ند لیست و هاوپه‌یمانییه‌ك كرد، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، كه داوا ده‌كات حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات بێ، نه‌ك قوتووی عه‌تار بێ و ببێته شوێنی دزه‌كان.
هاوكات سه‌در له تویتێكی تردا نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانمان، به‌ڵام له خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌گه‌ڕێین، بێ ده‌سبه‌رداربوون له باوه‌ڕه جێگیره‌كانمان، بۆیه پێویسته گفتوگۆ بكه‌ین و داوای له سه‌رۆكی لیسته نوێكان و براوه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ست به كۆبوونه‌وه بكه‌ین، ده‌رگاكان واڵا بكه‌ین و ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر له پێناوی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات و پاك و باوكانه.