په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح و نه‌سر له گفتوگۆداین، هاوكات پێوه‌ندیش به یه‌كێتی و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح و چه‌ند لایه‌نێكی سوننه كراوه تا بێنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "حه‌یات"ی له‌نده‌نی له زاری كامل زه‌یدی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بڵاوی كرده‌وه، گه‌یشتووین به تێگه‌یشتنی نیمچه كۆتایی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان، بۆچوون و ئاراسته‌كان له نێوان هه‌ردوولامان زۆر له‌یه‌كتر نزیكه، دانوستاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له شه‌وی سێشه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
زیاتر گوتی، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیك كاتێك گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن، گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ڕاده‌گه‌یه‌نین، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا.
كامل زه‌یدی له‌باره‌ی هاتنی كورد و سوننه بۆ ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح ڕای گه‌یاند، گفتوگۆ و پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح و هه‌ندێ لایه‌نی سوننه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن پێك بهێنین و حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ڕابگه‌یه‌نین، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه باس نه‌كراوه، كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.