حكوومه‌تی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕای گه‌یاند، هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور كه بڕیاره 12ی حوزه‌یران له سه‌نگاپوور ئه‌نجام بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی پیۆنگیانگ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ڕۆژی چوارشه‌م له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور ڕای گه‌یاند كه به‌شدار نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر واشنتن داوا بكات پیۆنگیانگ ده‌ستبه‌رداری جبه‌خانه‌ی چه‌كه ناوكییه‌كه‌ی بێت، ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پیۆنگیانگ داوای له حكوومه‌تی وڵاته‌كه كردووه بۆ له‌ناوبردنی كه‌شتی و جبه‌خانه‌ی چه‌كه ناوكییه‌كه‌ی كۆریای باكور به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ كۆریای باكور له لیستی تیرۆر ده‌سڕنه‌وه.
هاوكات تووڕه‌بوونی كیم جۆنگ ئۆن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هۆكارێكی تری هه‌بوو، ئه‌ویش دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه دێت كه حكوومه‌تی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ واشنتن واژوویان كردووه بۆ مه‌شق پێكردنی ساڵانه‌ی سه‌ربازانی تۆكیۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
به‌رپرسانی كۆریای باشوور ڕایان گه‌یاند كه حكوومه‌ته‌كه‌یان دڵگرانه به‌رانبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن و ئێسته هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه ده‌دات كه هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، هه‌روه‌ها موون جای سه‌رۆكی كۆریای باشوور ڕۆڵی لایه‌نگیر ده‌بینێت له نێوانیان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه ده‌دات.