پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌زموونی دیموكراسیی به‌شێك له هه‌رێمی كوردستانی له‌كه‌دار كردووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی و راپه‌ڕین ئه‌نجام دران، لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ساخته‌كارییه بووه‌ته هۆكارێك هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه چیتر بڕوایان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت.
شه‌مووی رابردوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له‌و سیسته‌مه‌شدا ساخته‌كاری كرا و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ش دۆخێكی ناله‌باری له سلێمانی هێناوه‌ته كایه‌وه.
دكتۆر كه‌یوان ئازاد نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، سلێمانی كه پێشتر زۆنی سه‌وز بوو، دواتر گۆڕا بۆ زۆنی سه‌وز و نیلی و ئێسته‌یش زۆنی هه‌مه‌ڕه‌نگه و دیموكراسییه‌كه‌یشی له پاشه‌كشه‌دایه.
ئه‌و گوتی، كاتێك له ناوچه‌یه‌ك هێزێك نه‌یه‌وێت پاشه‌كشه‌كردنی خۆی قبووڵ بكات و خاوه‌نی چه‌كدار بێت، ئه‌وا ناوچه‌كه تووشی نائارامی ده‌كات. ئێسته سلێمانی به راستی چیتر شاری رۆشنبیری نییه، چونكه ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بوو هێزه سیاسییه‌كان یه‌كتریان قبووڵ بكردایه، ده‌بوو له‌م ناوچه‌یه ساخته‌كاری له ده‌نگی خه‌ڵكدا نه‌كرایه، هاوكات نه‌ده‌بوو بۆ بانگه‌شه په‌نایان ببردایه به‌ر مه‌زاری سه‌ركرده‌كانیان.
ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه "سلێمانی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو پایته‌ختی رۆشنبیری بوو، نه‌ك ئێسته و به‌حه‌ق ئه‌و ناسناوه بۆ هه‌ولێر ره‌وایه، چونكه له‌و شاره ئارامی هه‌یه".
رۆژنامه‌نووسانیش پێیان وایه ئازادی رۆژنامه‌نووسی له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان قه‌تیس كراوه. به‌گوێره‌ی ئامارێكی سه‌نته‌ری میترۆ، ته‌نیا له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی له سلێمانی، 45 پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به 31 رۆژنامه‌نووس ئه‌نجام دراوه كه توندوتیژی جه‌سته‌یی و ته‌قه‌كردن له باره‌گه و چه‌ندان حاڵه‌تی تر ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" و به پشتبه‌ستن به لێدوانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نووساندا گه‌رمیان و سلێمانی پێشه‌نگن.
ئارام ئیكرام به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هه‌میشه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا رۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان و سلێمانی زیاتر رووبه‌ڕووی په‌لامار ده‌بنه‌وه . ئه‌و گوتی، رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌جۆرێك پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ كه له‌گه‌ڵیدا راهاتوون .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ندیكا، باسی له‌وه‌ش كرد كه پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نووسان له گه‌رمیان و سلێمانی بووه‌ته دیارده. هۆكارێكی تری نائارامی گه‌رمیان و سلێمانی بۆ ئه‌و باره ده‌روونییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌سه‌ریدا زاڵه و له كاتی بانگه‌شه‌كردندا به ئاشكرا تووڕه‌یی و توندوتیژی به وتاره‌كانه‌وه دیار بوو.
عه‌باس مه‌حموود لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و شێوازه بانگه‌شه‌كردنه‌ی له سنووری گه‌رمیان و سلێمانی گیرایه به‌ر، له ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه زۆر خراپ بوو و له هیچ شوێنێكی دنیا به‌م شێوه‌یه بانگه‌شه نه‌كراوه. ئاخر بانگه‌شه له دنیا له‌سه‌ر شێوازی پێڕه‌و و پرۆگرام و پڕۆژه‌ی كاندید به‌ڕێوه ده‌چێ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی په‌یجی ساخته و جنێودان به یه‌كتر.
ئه‌و كۆمه‌ڵناسه گوتی "هه‌ر به‌هۆی بانگه‌شه‌وه، نه‌وه‌یه‌كی جنیۆفرۆش و تۆمه‌تبه‌خش په‌یدا بووه كه نایه‌وێت به‌رانبه‌ره‌كه‌ی قبووڵ بكات، بۆیه ئه‌و كه‌شه‌ی دروست بووه زۆر خراپه و لێكه‌وته‌ی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
عادل مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سنووری گه‌رمیان و سلێمانی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وه‌ی له سنووری گه‌رمیان و سلێمانی كراوه، گاڵته‌جاڕییه به دیموكراسی و سڕینه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
زیاتر گوتی "سۆسیالیست بێ ده‌نگ نابێ و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی حزب له خه‌باتی 42 ساڵی خۆیدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ی نه‌كردووه، بۆیه دڵنیایه له‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره كراوه".
وشه/گه‌رمیان- سه‌بری هۆرێنی