فایز خه‌فاجى مێژوونووسێكى گه‌نجى عێراقه، له‌باره‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى نووسیویه‌تى، "بارزانى به ریفراندۆم سه‌ركه‌وت و جه‌ماوه‌رى زیاتر بوو، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه ناوى مه‌سعوود بارزانییه، له لووتكه‌ى چیاوه هاتووه، بۆیه سه‌ره‌ڕاى نسكۆكه‌كان به‌هێز ده‌مێنێته‌وه".
فایز خه‌فاجى كه به گه‌نجترین مێژوونووسى عێراق داده‌نرێت، هه‌ڵگرى نامه‌ى ماسته‌ره له‌مێژووى نوێى عێراق و ده‌یان كتێبى نووسیوه، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وتارێكى كورتى له‌سه‌ر سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى نووسیوه، دواى ئه‌وه‌ى پارتى له سه‌رئاستى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
فایز ده‌نووسێ، "سه‌ره‌ڕاى دژایه‌تى حكوومه‌تى فیدرال بۆ بارزانى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى حزبه كوردییه‌كان، پشتت تێكردنى هاوپه‌یمانییه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له‌دواى ریفراندۆم، كه‌چى حزبه‌كه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێم و دهۆك و نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه و كورسییه‌كانى 2104 تێپه‌ڕاندووه.
فایز خه‌فاجى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له گه‌ڵ بۆچوونه‌كانى بارزانى نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "ئه‌مه دیارده‌یه‌كه ناوى مه‌سعوود بارزانییه، هه‌موو بارودۆخه‌كانى ده‌وروبه‌رى تێكده‌شكێنێ، ئه‌م پیاوه له لووتكه‌ى چیاكان هاتووه، سه‌ره‌ڕاى نسكۆكانى ژیان هه‌ر به‌هێز ماوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیان گونجاوه، ئه‌و سه‌لماندى ژماره‌یه‌كى سیاسى قوڕسه، به ئاسانى سفر ناكرێته‌وه، به لیستێكى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ دانه‌به‌زى، به‌ڵكو به لیستى حزبه‌كه‌ى دابه‌زى، كه باوه‌ڕ به ته‌رحه‌كانى ده‌كه‌ن".
دواتر له باره‌ى ریفراندۆم ده‌ڵێ، "كورد گه‌لێكه هیواى سه‌ربه‌خۆى ده‌خوازێ، خه‌ون به وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بینن، ئه‌وان له هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازن، ته‌نیا له‌م خه‌ونه نه‌بێت، كاتێك بارزانى ریفراندۆمى كرد، ده‌یزانى خه‌ونێكى سیاسییه "به‌دیهاتنى زه‌حمه‌ته" سه‌ره‌ڕاى لاوازى ده‌وڵه‌تى عێراق، به‌ڵام خه‌ونى سه‌ربه‌خۆیى به‌ر به‌ردى كه‌له‌ڕه‌قى نه‌ته‌وه‌په‌رستى عێراقى و دوو وڵاته‌كه‌ى تر "توركیا و ئێران" ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامى دا، هه‌رچه‌نده هێشتا خه‌ونه‌كه‌ى به‌دى نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵك و ئه‌و كوردانه‌ى خه‌ون به‌سه‌ربه‌خۆیى ده‌بینین جه‌ماوه‌رى زیاتر بووه".