سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی میسڕ ڕای گه‌یاند، سه‌ربازانی وڵاته‌كه و هێزه‌كانی پۆلیس له ئۆپراسیۆنێكدا له شاری سینا توانییان 20 چه‌كداری میلیشیاكان بكوژن و 19ی تریش به دیل بگرن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی ئاسایشی میسڕ له مانگی شووباتی ڕابردوو بۆ سه‌ر میلیشیاكانی شاری سینا كه بووبووه هۆی كوشتنی سه‌ربازانی هێزه‌كانی ته‌ناهی و ئاسایش، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌كداره گیراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربازی كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاماری هێزی سه‌ربازی میسڕ ده‌ركه‌وتووه، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه و هێرشه‌كانی هێزه‌كان بۆ سه‌ر میلیشاكان نزیكه‌ی 296 چه‌كدار كوژراون .
میلشییاكان له ناوچه‌ی سینا له دوای ڕۆیشتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بۆ محه‌مه‌د مورسی و هاتنی گرووپی ئیخوان موسلمین زیادی كردووه له ساڵی 2013وه.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنی گرووپه ئیسلامییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی و ئاسایش بۆ وڵاته‌كه به‌ڵێنی سیسی بوو، كه دواجار له ساڵی 2011 بووه ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری هاووڵاتییانی میسڕ.