هەنگوینی سپی چییە؟ چ سوودێكی بۆ مرۆڤ هەیە

:: PM:02:40:17/05/2018 ‌
ئێستە خەڵكی زۆر تووشی نەخۆشی شەكرە و گرفتەكانی زۆری شەكر لە خوێن دەبن، ئەمەیش بەهۆی زۆر بەكارهێنانی شەكری ئامادەكراوە، كە بە ژەهری سپیش ناودەبرێ، بۆیە پزیشكان و شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە پێویستە  ڕوو لە بەكارهێنانی هەنگوینی سپی بكەن و لە شەكر دوور بكەونەوە.

هەنگوینی سپی چییە؟
هەموو جۆرێك لە هەنگوین بەسوودە بۆ لەش، بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە لە هەنگویندا كۆ دەبنەوە، چەند شتێك هەن كە جیایان دەكاتەوە لە یەكتری وەكو ناوەرۆكی خۆراكی دیاریكراو، تام، ڕەنگ و تەنانەت ئەو شوێنەی كە هەنگەكان تێیدا كۆ دەبنەوە، بۆ جیاكردنەوەی هەنگوینی سپی لە هەنگوینی خاكی یان قاوەیی، پێویستە لە ڕووی تامەكەیەوە جیاوازی بكەن، چونكە هەنگوینی سپی تامی سووكترە.

هەنگوینی سپی زیاتر ئەو هەنگانە بەرهەمی دێنن، كە شیلەی گوڵی وێنجە و سێپەڕە زۆر دەخۆن، لە ڕاستیدا ڕەنگیشی سپی نییە، بەڵكوو ڕەنگێكی ئاوی و ڕوونی هەیە و سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

* هەنگوینی سپی بڕێكی زیاتر بەكتریای سوودبەخش و دژەئۆكسیدی تێدایە، ئاوێتەی فلاڤۆنۆیدسی فینۆڵ تێدایە كە جۆرێكن لە دژەئۆكسید لەش دەپارێزن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان.

* هەنگوینی سپی تەنانەت جۆرەكانی تری هەنگوین زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی كۆكە و كەمكردنەوەی ئازاری قورگ. باشتر وایە تێكەڵەیەك لە هەنگوین و ئاوی لیمۆ و چای گەرم دروستبكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە.



وشە - ئاوات ئازاد