داهاتووی ئەوروپا لە نێوان خواستی ماكرۆن و بەرهەڵستییەكانی مێركل

:: PM:04:46:17/05/2018 ‌

هەمیشە خواست و پێداگیری فڕەنسا و سەرۆك ماكرۆن، بەر سیاسەتی ویستراوی ئەڵمانیا و ئەنجێلا مێركل دەكەوێت لەسەر مێزی دانوستانەكان بۆ مشتومڕكردنی باشترین بیرۆكە.

دوای گرتنە دەستی دەسەڵات، ماكرۆن زۆر هەوڵدەدات پێگەی فڕەنسا بگەڕێنێتەوە ناو هاوكێشە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش چەندان هەنگاوی گرنگ و گەورەی هاوێشتووە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئەڵمانیا تێپەڕێنێت.

لە 10ی ئەم مانگەدا لە شاری ئاخن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، چەند خولەكێك پێش وەرگرتنی خەڵاتی شارلمان، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا و ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا بە مەبەستی نیشانە گرتن لە ساتی مێژووی بە مەبەستی چاكسازی لە یەكێتی ئەوروپا، چونكە هێز نوێنەرایەتی وڵاتان دەكات بۆ پاراستنی سیاسەتی خۆی، ئەگەرچی گرنگە یەكێتی ئەوروپا بەیەك زمان قسە بكات.

ئەو خەڵاتە بۆ ئەو سەركردانەیە كە دنیابینی داهاتوویان هەیە بۆ یەكێتی ئەوروپا لەوانە ماكرۆن یەكێكە لەوانە كە سەركردەیەكی گەنجە و دەیەوێت ئەوروپایەكی بەهێز بنیاد بنێت، ماكرۆن پێشنیازی كردووە یەكێتی ئەوروپا وەزیرێكی دارایی هاوبەشی هەبێت یانیش بودجەیەكی هاوبەشی هەبێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی ناوچەی یەكێتی ئەوروپا پارێزراو بێت، هەروەها ببێتە خاوەنی سوپایەكی هاوبەش و باجیش بخاتە سەر بەرهەمی تەكنۆلۆجیای وڵاتانی دەرەوەی یەكێتییەكە كە بێتەناو یەكێتی ئەوروپا.

یەكێتی ئەوروپا رووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری بووەتەوە لەوانە سزاكانی ئەمەریكا لەسەر كۆمپانیا بیانییەكانی لەگەڵ ئێران كار دەكەن، هەروەها زیادكردنی باج و سەرانە لەلایەن ئەمەریكاوە لەسەر بەرهەمەكانی یەكێتی ئەوروپا، هەروەها پرسی چوونەوە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە كە هەندێك لەو بڕوایەن لە بەرژەوەندی ئەوروپایە و هەندێكی تری قسە لەسەر چاكسازی دەكەن وەك ماكرۆن.

ماكرۆن تیمی خۆی و گوتاری خۆی بۆ چاكسازی بۆ یەكێتی ئەوروپا راگەیاندووە و لە داهاتووشدا لە گوتارەكانی شتی تری لەبارەوە دەڵێت. پلانەكەی ماكرۆن قسەی لەسەر دەكات جەختكردنەوەیە لەسەر ماوەی نێوانی ساڵی 2030 تا 2050، بەڵام پێشنیاز و دەستپێشخەرییەكانی ماكرون نەبوونە جێی سەرنجی وڵاتانی ئەوروپی.

لە گوتاری هاوبەشدا لە مانگی ئاداری رابردوو، وەزیرانی دارایی دانیمارك، ئیستۆنیا، فنلەندا، ئێرلەندا، لاتیڤیا، لیتوانیا، هۆڵەندا و سوید هۆشداریان دایە ماكرۆن كە چاكسازییەكانی لە دامەزراوەكانی یەكێتی ئەوروپا تەنیا شكست ناهێنێت، بەڵكوو دەبێتە هۆی دەرگا كردنەوە بە ڕووی پرسی دابەشكردنەوەی سەرچاوە داراییەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو تا بیبەخشنەوە بەسەر ئەو وڵاتانەی تەنگژەیان هەیە.

لە گوتارەكەیدا ماكرۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو كە تەنیا ئەڵمانیا و فڕەنسا بە تەنیا پلانی داهاتووی بۆ یەكێتی ئەوروپا داناڕێژن. ئەم بڕگەیەشە لە گوتارەكەیدا لەلایەن وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ و دەرەوەی یۆرۆش قبوڵ نەكرا و رەتكرایەوە.

تەنانەت پارتی یەكێتیی دیموكراتی مەسیحی دەسەڵاتدار لە ئەڵمانیا كە مێركل ئەندامیەتی، تەواوی بەرنامەكەی ماكرۆنی رەتكرەوە و پێی وایە ئەوەی ئەو باسی دەكات خەیالییە و لەسەر ئەرزی واقیع هیچی لێ سەوز نابێت، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەڵمانیا وەك دەوڵەمەندترین دەوڵەتی ئەوروپا ئامادە نییە باجی تەنگژەی دارایی هیچ وڵاتێكی تر بدات.

 سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی دێنە بەردەم ویستەكانی ماكرۆن و چاكسازییەكانی، ئەوا ماكرۆن دەستە وەستان نەبووە و لەگەڵ میركڵ بڕیاریانداوە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو كۆنگرەی لوتكەی برۆكسل ببەسترێت بۆ رێككەوتن لەسەر نەخشە رێگەی سەربەخۆیی قەوارەی ئەوروپا.

پرسەكە لێرەدا ئەوەیە هەمیشە پێداگیری فڕەنسا رووبەڕووی دواخستنی ئەڵمانیا دەبێتەوە، كۆی ئەو پرسانەی ماكرۆن لە گوتارەكەی باسی كردن، ئەنجێلا مێركل داوای دواخستنی كرد، بە پێچەوانەی زۆرێك لە وڵاتانی تر رەتیان نەكردەوە، بەڵكو داوای دواخستنیان كرد، بەمەش زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا هەمان ویستی ئەڵمانیایان نیشاندا كە گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسە دوابخرێت.

پێدەچێ سستی لە دەركردنی بڕیار باشترین بەڵگە بێت لەسەر لاوازی هاوپەیمانی فڕەنسی- ئەڵمانی، یان كورتتری بكەینەوە رەنگە نەتوانن ئەجێندای خۆیان بەسەر ئەو ئاڵنگارییانەی دێتە پێشەوە بسەپێنن، چونكە هێشتا هیچ دنیابینیەكی روون بۆ داهاتوو نابینرێت.

ئەنجێلا مێركل تاكە سەركردەی یەكێتی ئەوروپایە دەتوانێت كەلێنە ئابووریییەكانی یەكێتی ئەوروپا پڕ بكاتەوە كە بەهۆی چوونە دەرەوەی بەریتانیا یەكێتیەكە گیرۆدەی بووە. بەڵام ماكرۆن ئەو پێشنیازانەی پێشكەشی كردوون نایەوێت گوشار بخاتە سەر ئەڵمانیا بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە.

هەمیشە یەكێتی ئەوروپا تەنگژە ئابوورییەكانی بە دوو رێگە چارەسەر دەكات یان بە وەرگرتنی ئەندامی نوێ بۆ پڕ كردنەوەی ئەو كەلێنە. یانیش دروستكردنی یەك دراو، یانیش هەستكردن بە مەترسی وەك تەنگژەی پەنابەران لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاست یان تەنگژەی دارایی.

سەرچاوە/ عەرەب


وشە - فه‌رمان سادق