كاندیدەكانی یەكێتی داوای دەنگەكانیان لە حزبەكەیان دەكەنەوە

:: PM:06:16:17/05/2018 ‌
ژمارەیەك لە كاندیدانی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاداشتێكی ناڕەزای بڵاو دەكەنەوە و ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەو دەنگانەی بۆیان گەڕاوەتەوە ژمارەی راستەقینەی دەنگی ئەوان نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم بەپێی یاداشتێكی ئەو كاندیدانە كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێرداوە هاتووە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەكان گەیشتوونینەتە ئەو بڕوایەی كە ئەوە دەنگی ڕاستەقینە نییە و داتاكانی كۆمسیۆن و داتای بنكەكان جیاوازی زۆریان هەیە.

ئەو كاندیدانەی یەكێتی لەویاداشتەدا دەڵێن، پێویستە ژمارەی دەنگی تەواوی كاندیدەكانیان پێبدرێت و چەند سندوقێكی دەنگدانیش لە شارو شارۆكەكانی كوردستان بكرێنەوە بۆ ئەوەی بەراوردی دەنگەكانی تێدا بكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە جیاواز لەو كاندیدانە ئێستە تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە یەكێتی ساختەكارییەكی گەورەی رێكخراوی لەو هەڵبژاردنەدا كردووە.








وشە - سه‌رخێڵ هاشم