"سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هانامان وه‌ره"
"داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین به‌هانامانه‌وه بێت"، ئه‌وه نووسراوی سه‌ر لافیته‌ی دووسایدی ڕێی "ته‌لار سیتی"یه. دانیشتووانی كه بۆ ژیانێكی باش چوونه‌ته سیتییه‌وه، زیاتر له سێ ساڵه تاڵاوی بێ كاره‌بایی و خزمه‌تگوزاری ده‌چێژن. ئه‌وان له زۆرترین ده‌رگه‌ی داخراویان داوه و تا ئێسته‌یش ده‌رگه‌یان لێ نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و پڕۆژه‌یه مۆڵه‌تی نییه و به‌پێی یاسا ناتوانین كاره‌بایان پێ بده‌ین.
كاتێك له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی كه‌سنه‌زان-هه‌ولێر، ڕووه و ناوه‌ندی شار شۆڕ ده‌بیته‌وه، چه‌ندان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌مبه‌روئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه هه‌ن. كه‌مێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌سنه‌زان جێ دێڵی، له ده‌سته چه‌پت و له ناوه‌ڕاستی ئه‌و دووسایده لاوه‌كییه‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وامی هاوارێك هه‌ڵده‌ستێ و داوای هاوكاری ده‌كات. هاوارێك له ناخی زیاتر له ٣٠٠ خێزانه‌وه دێته ده‌رێ و بێ پسانه‌وه له‌سه‌ر پارچه قوماشێكی سپی نه‌خشێنراوه، "داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین كه به‌هانامانه‌وه بێت".
ئێمه بۆ به‌دوادچوونی رۆژنامه‌وانی به‌ده‌م هاواره‌كه چووین و تا به‌رده‌م "ته‌لار سیتی" ڕێنوێنی كردین. پڕۆژه‌یه‌ك تێیدا نه قوتابخانه و نه مزگه‌وتێك هه‌یه، تا له ڕێیانه‌وه به ناونیشانی مه‌به‌ست بگه‌یت. ئه‌و زه‌وییانه‌یشی بۆ سه‌وزایی ماونه‌ته‌وه، مۆلیده له ناوه‌ڕاسته‌وه له‌تی كردوون و پارچه‌یه‌كی كه‌می له‌ولاولا هێشتووه‌ته‌وه. كورد و عه‌ره‌ب و هه‌ندێك له ئاواره‌ی كه‌ركووك له‌وێ جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ كاره‌بایی و كه‌می ئاو به هاواری خستوون و نه‌بوونی قوتابخانه‌یش منداڵانی له خوێندن بێبه‌ش كردوون.
عه‌دنان كه ڕووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر له زێدی هه‌ڵكه‌ندووه، له یه‌كێك له خانووه‌كانی ته‌لار سیتی كرێنشینه و بێ كاره‌بایی و نه‌بوونی قوتابخانه دۆخی ئه‌وی خراپتر كردووه. ئه‌و كه له توانایدا نییه ئۆتۆمبێل بۆ دوو قوتابییه‌كه‌ی بگرێت، له خوێندن ده‌ری هێناون و پاره‌ی مۆلیده‌ش ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه. خۆی به"وشه" ده‌ڵێ "سێ ئه‌مپێری مۆلیده‌م ڕاكێشاوه و مانگی وا هه‌بووه ٧٥ هه‌زار دینارم داوه".
به‌پێی پێدانی كاتی كاره‌با له مانگێكه‌وه بۆ مانگێكی دی نرخی ئه‌مپێر كه‌م و زیاد ده‌كات. كه‌مێك ئه‌ولاتر ده‌چیته ماڵی ئاری. ئه‌و كه شه‌ش ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ڕاكێشاوه، به بێزارییه‌وه گوتی "كاره‌بای نیشتمانیمان نییه، ئاو ڕۆژێك نا ڕۆژێك چه‌ند سه‌عاتێكه، قوتابخانه‌مان نییه و كه‌سیش نایه به‌ده‌نگمانه‌وه". دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌ی ئاریش كێشه‌ی ئه‌وه‌یه "ڕۆژانی هه‌ینی به تاكسی ده‌چینه مزگه‌وت".
گرفته‌كان یه‌ك و دوو نین و ته‌لار سیتی كه نزیكه‌ی ٨٠٠ خانوو ده‌بێت، دانیشتووانی چه‌ند جارێك هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام و هاواریان بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با و پارێزگای هه‌ولێر بردووه و به‌گوته‌ی ئه‌وان ئه‌مڕۆ و به‌یانیان پێ ده‌كه‌ن. ئێسته‌یش كه ده‌نگیان ده‌رنایه‌ت، هاواریان به لافیته‌كه‌ی سه‌ر شه‌قام سپاردووه.
محه‌مه‌د سابیر حه‌سه‌ن موختاری ته‌لار سیتی ئاماژه به كه‌موكوڕییه‌كانی پڕۆژه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێ، "تا ئێسته شه‌ش حه‌وت جار دانیشتووانی ته‌لار سیتی خۆپیشاندانیان كردووه و ئێسته له‌به‌ر كاره‌با، گرفتی قوتابخانه و مزگه‌وتیان بیر چووه‌ته‌وه".
هۆی دواكه‌وتنی كاره‌بای ته‌لار سیتی، وێ ده‌چێ كۆمپانیای جێبه‌جێكار خۆی بێت. حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له پێدانی كاره‌با بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك پێویسته پڕۆژه‌كه مۆڵه‌تی هه‌بێت، كه تا ئێسته كۆمپانیای جێبه‌جێكار مۆڵه‌تی پێشكه‌ش نه‌كردووه. بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه "هه‌ر شوێنێك مۆڵه‌تی نه‌بێت، ناتوانین كاره‌بای پێ بده‌ین".
جیا له‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ئاماژه به ڕێنوێنی ده‌دات كه ده‌بێ دانانی تۆڕی كاره‌بای ناو پڕۆژه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاگاداری فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بێت و گوتی، كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌بێ ئاگاداری ئێمه دروستی كردووه و تۆڕی كاره‌باكه كه ده‌بوو ژێرزه‌وی بێت، به هه‌وایی دایانناوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌توانراوه كاره‌بایان پێ بده‌ین.
حوسێن حه‌مه‌د ده‌ڵێ "خه‌ڵكی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ئێمه‌ش بۆ وه‌زاره‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئێسته چاوه‌ڕوانی بڕیاری سه‌رووی خۆمان و فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین".
ته‌لار سیتی له‌لایه‌ن كۆمپانیای بیابان جێبه‌جێ ده‌كرێت و ساكار قه‌هار بورهان له‌و كۆمپانیایه بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، گرفتی گه‌وره‌یان كاره‌بایه و ئه‌ویش به‌مزووانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێدانی كاره‌با به پڕۆژه‌كه‌مان وه‌رگرتووه و له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ئاینده‌دا كاره‌بای ته‌لار سیتی به تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه".
خانووه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه له كۆتای ٢٠١٥ به خاوه‌نه‌كانیان دراوه، به‌ڵام له‌باره‌ی نه‌بوونی مزگه‌وت و قوتابخانه‌وه ساكار ده‌ڵێ، "هێشتا پڕۆژه‌كه كۆتای نه‌هاتووه و شوێنمان بۆ به‌جێ هێشتوون و ئه‌وانیش دروست ده‌كرێن".
خۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن به‌ر له ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه به ته‌واوه‌تی خانووه‌كان راده‌ست كراون. به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوون كردنه‌وه‌ی زێتر بدات، ده‌ڵێ "ئه‌وه دوور و قووڵه و هه‌موو شتێك هی ئه‌وه‌ی نییه بۆ ڕاگه‌یاندن باس بكرێت".
وشه/ هه‌ولێر- چواس خالید