داكۆكیكاران له مافی مرۆڤ سه‌ركۆنه‌ی شانشینی سعوودیه ده‌كه‌ن به گرتنی ژماره‌یه‌ك چالاكی ژن به‌تۆمه‌تی دروستكردنی كه‌مپینێك بۆ داواكردنی مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی لێخوڕین و شۆفێری به‌ر له واده‌ی فه‌رمی پێدانی مافه‌كه كه مانگی داهاتووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشنی سعوودیه بڕیاری پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری و مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وه‌ك پێشكه‌وتنی شانشینه‌كه به ژنان دا كه چه‌ندان ساڵ بوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌وه قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی كرده‌وه.
ڕێكخراوی لێبوردنی گشتی و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی داوای له حكوومه‌تی سعوودیه كرد به ئازادكردنی گیراوه‌كان كه ژماره‌یان حه‌وت كه‌سه و له‌ناویان دوو پیاو هه‌ن، كه به تۆمه‌تی پێكهێنانی كه‌مپینێك بۆ پاڵپشتیكردن له بڕیاری پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری داواكردنی ماف بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه‌وه گیرابوون
ساره ویتسن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای گه‌یاند، ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌مانه كردوویانه ته‌نیا داواكردنی مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ژنان بووه.
ژنانی سعوودیه له 24ی مانگی حوزه‌یرانه‌وه مافیان پێ ده‌درێ بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام چالاكان به‌ر له‌كاتی فه‌رمی پێدانی مافه‌كه ئه‌م كه‌مپینه‌یان ڕێكخستووه، ئه‌مه‌یش تووڕه‌بوونی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.